کورد دەی سەلمێنێت گەلێکی دیموکراسی و ئاشتی خوازە...

کورد  دەی سەلمێنێت گەلێکی دیموکراسی و ئاشتی خوازە...

 

پێشتر لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن جۆرێک لە گرژی و دەمارگیری و سەرکێشی و ئاژاوە گێڕی لە شەقامەکاندا دروست دەبوو. ئێستا کەشێکی دیکە هاتوەتە ئاراوە کە ڕەنگدانەوەی تێگەیشتنی مرۆڤ دۆستیە. کە بتوانێت چۆن ڕەنگ ڕێژی ئایندەی خۆی بکات لە ڕێگەی دەنگدانەوە. چونکە هەڵبژاردن میکانیزمێکی دیموکراسیە و لەو ڕێگایەوە نوێنەری خۆت دەستنیشان دەکەیت.   متمانەی پێ دەبەخشیت لە پەرلەماندا بڕیا لەسەر باشەکان و ڕێگری لە خراپەکان بکات لەپێناو گەل و نەتەو. خۆزگە بۆ هەموو قۆناغەکانی داهاتویش ئەم دیاردەیە ڕەنگدانەوەی دەما. هەر بەم شێوە دور لە شێواندن و ناو زڕاندن و  چەواشەکاری بەڕێوە دەبرا. چوکە لە ڕۆژی هەڵبژاردن لەڕێگەی نوێنەرو کەناڵی دبلۆماتی و تیڤیەکانەوە جیهان چاودێری دەکات. هەر بەو پێوەرەش کە دەیبینن هەڵسەنگاندن لەسەر کۆی پرۆسەکە و تێگەیشتن و ئاستی خێزان و تاکی کورد دەدرێت. ئێمەی کورد لە زۆر ڕوی دیکەوە لەپێشترین بەراورد بە پارێزگاکانی عێراق و ناوچەکەش بە گشتی. کورد لە هەرێمی کوردستان لە پەنای ئەم لەیەک تێگەیشنەدا پرۆسەی سیاسی سەرکەوتوو دەبێت.  لەگەڵ لاواز بونی گروپە میلیشیاکان لە عێراقدا دژایەتی کوردو هەرێم و قەوارەی سیاسی کەمی کردوە ئێستا دژایەتی ناوخۆ دژ بەیەک زۆر بەکەمی هەستی پێ دەکرێت. ئەوەش نیشانەی ئەوەیە دژەکانی کورد  لەترسی خۆیان پێ ڕا ناگەن ئاژاوە بخەنە ناو ماڵی کورد. لەم هەڵبژاردنە جیاوازتر لە ڕابردوو. پرۆسە و بانگەشەیەکی سەردەمیانە بەڕێوە دەچێت کە شیاوی دەست خۆشیە. هەروەک چۆن لەگەشە و پێشکەوتنی هەرێم جیاوازین پێویستە ئاستی دیموکراسی و تێگەیشتنی تاکی کورد جیاواز تر بێت لە چواردەورو ناوچەکە. وە پێشبڕکێ و بانگەشە بۆ پرۆژەی زیاتر و باشتر کردنی ژیانی تاک بێت ڵەکۆمەڵگادا. ئەم جۆرە پێشبڕکێیانە بکەینە کێ بڕکێ و پێوەر کام لایەن دەتوانێت زیاترو باشتر خزمەت بکات. ‌ بەم شێوە تیرێکی دیکە لەدڵی نەیارو دژە کورد دەدرێت. کورد خۆی تەبایە و دەستی دەرەکی ئاژاوە دەنێتەوە و ئاگر خۆش دەکات.  هەموو تەمەنا دەکەین بەم شێوە بانگەشەیەکی شارستانی مۆدێرن دور لە ئاژاوە بەڕێوە بچێت متمانەی دەنگدەر زیاتر بکات و سەنگی ڕاستگۆیی سەربخات. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ خۆی سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێمدا. باشترین دەرفەتە کورد لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەکی گەورە بەدەست بێنێت. وە ئەو متمانە بدرێتە لایەنی براوە  ئەویش دلسۆزانە شەڕی داکۆکی لە مافی گەلی کورد بکات لە پەرلەمانی عێراقدا. بۆ ئەم قۆناغە پارتی دیموکراتی کوردستان  وەک هێزێکی گەورەی سیاسی ئەو شەڕەی پێ دەکرێت بە ئیرادەیەکی بەرزەوە. بە پشتیوانی سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان بۆ بنیاتنانی کوردستانێکی بەهێز بۆ هەمووان. پێشتر تەجروبەی تاڵ و ناخۆشی ڕابردومان هەیە لەگەڵ بەغدا کاتێک خۆمان پەرتەوازە بوین و یەک نەبوین ئەوان زۆر بە ئاسانی ڕوبەڕومان دەوەستانەوە . ئێستا ئەوان خۆیان ناتەبان و کورد سەنگی خۆی هەیە و دەتوانێت لە ڕێگای یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی    دەنگی هەڵبڕێت و مافەکانی بەدەست بێنێت. ئایندەیەکی گەش و باشتر فەراهەم بکات لەوەی کە ئێستا هەیە.

 

 

Top