پاش پێکدادانی خوێناوی پاکستان و ئەفغانستان ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی کاتی

پاش پێکدادانی خوێناوی پاکستان و ئەفغانستان ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەستی کاتی

 

 

ڕۆژی چوارشەممە 15ی  تشرینی یەکەم، پاکستان و ئەفغانستان لەسەر ئاگربەستێکی کاتی ڕێککەوتن، دوای پێنج ڕۆژ شەڕی خوێناوی کە لە ساڵانی ڕابردوودا وێنەی نەبووە و دەیان کوژراو و زیاتر لە سەد کەسیش لە هەردوولا بریندار بوون.

پێکدادانەکان کە شەڕی زەمینی و هێرشی ئاسمانی بەدرێژایی سنوورە ئاڵۆزەکانی دوو وڵاتی لەخۆگرتبوو، ئاشتییەکی ناسکی شکاند کە دوای پێکدادانەکانی کۆتایی هەفتە دامەزرابوو.

چاودێران دەڵێن: ئەوە خوێناویترین ململانێی نێوان هەردوو وڵاتی ئیسلامی بووە لەدوای هاتنە سەرکاری تاڵیبان لە کابول لە ساڵی 2021.

دوایین گرژیەکان دوای ئەوە دەستیپێکرد کە ئیسلام ئاباد داوای لە حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان کرد هەنگاو بنێت بەرامبەر بەو چەکدارانەی کە پەناگە ئارامەکانیان لەسەر خاکی ئەفغانستان بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی هێرش لە پاکستان.

تاڵیبان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە، لەکاتێکدا سوپای پاکستان تۆمەتباری کرد بەوەی هەوڵدەدات سەقامگیری و سەروەری وڵاتەکە تێکبدات لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە سەبارەت بە ئەفغانستان، وروژاندنی گرژییە سنوورییەکان و داڵدەدانی چەکدارانی پەیوەندیدار بە داعش. هەروەها سوپای پاکستان ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top