داڕمانی کوشندەی کانگای زێڕ لە ئەفغانستان
وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای بەدەخشان لە باکووری ئەفغانستان ڕایگەیاند: کە دوو کرێکاری کانزای زێڕ بەهۆی داڕمانی تونێلێک لە کانێکی زێڕ لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە.
کاربەدەستە حکومییەکە گوتی: "کرێکارەکان لە کانێکی ئاڵتون لە شاری ئەرغنج خا زێڕیان دەردەهێنا، بەڵام تونێلەکە داڕما و دوو کرێکاری کانزاکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا."
پێشتریش لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا ڕووداوێکی هاوشێوە روویدا دوو كرێكاری زێڕ لە شاری ڕاغستانی بەدەخشان گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەشیان بریندار بوو.
شایانی باسە کە کانزاکانی ناستاندارد، نەبوونی ئامێری مۆدێرن و پشتگوێ خستنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی زۆرجار ژیانی کرێکارانی ئەفغانستان دەخەنە مەترسییەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
