سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و دۆستی کۆنی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و دۆستی کۆنی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/13)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و دۆستی کۆنی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بایەخ و گرنگیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان وەک دوو هاوپەیمان کە بەرژەوەندیی هاوبەشی ستراتیژی پێکەوەیان دەبەستێتەوە. جەختیان لەوە کردەوە کە دەتوانن لە زۆر بواری جیاوازدا، برەو بە هاریکاریی هاوبەشیان بدەن.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە. لەمبارەیەوە، تیشکیان خستە سەر رۆڵی عێراق و هەرێمی کوردستان کە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بنیاتنانی پردی پەیوەندی و کۆکردنەوەی بەرژەوەندیی هاوبەشی ناوچەکە لە رێگەی هاریکاریی لە بوارەکانی وزە و ئابووریدا.

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، دۆخی سووریا، مەترسییەکانی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دەیڤد پێتریۆس، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) و دۆستی کۆنی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد
Top