مێژووی نوقمبوونی كەشتیی Bom Jesusی پورتوگالی

مێژووی نوقمبوونی كەشتیی Bom Jesusی  پورتوگالی

لە ساڵی 2008 لە بیابانی نامیبیا لە كاتی دەرهێنانی ئەڵماسدا  ئەم كەشتییەكە لە ساڵی 1533 نوقم بووە دۆزراوەتەوە. كەشتییە لەناوچووەكە كە بارێكی بەنرخی دراوی زێڕی ئیسپانی و پورتوگالی و كۆپانەكانی مسی ئەڵمانی و عاجی فیلی لەخۆ گرتبوو، بەهۆی خۆڵەوە پارێزراو بووە و بووەتە دۆزینەوەیەكی شوێنەواریی بەرچاو. بەرواری وێرانبوونی كەشتییەكە ساڵی 1533 بووە و لەكاتی كاركردن لە كانەكانی ئەڵماس لە كەنارەكانی نامیبیا دۆزرایەوە. بارەكەی دراوی زێڕی ئیسپانی و پورتوگالی، نزیكەی 2000 كۆپری مسی ئەڵمانی و زیاتر لە 100 عاجی فیل بووە. كەشتیی Bom Jesus كۆنترین كەشتیی نوقمبووە و بەنرخترین كەشتییە كە لە كەناراوەكانی ئەفریقادا دۆزراوەتەوە، پاشماوەی كەشتییەكە لەژێر چینەكانی خۆڵدا بوو، كە بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر ڕێگریی لە ڕووتانەوەی دەكردووە و پاراستوویەتی. دراوەكان یارمەتیدەر بوون بۆ پشتڕاستكردنەوەی ناسنامە و سەردەمی كەشتییەكە. كۆی بەهای دۆزراوەكان لەلایەن پسپۆڕانەوە بە 13 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.

 

Top