پارتی نوێنەری راستەقینەی میللەتە

پارتی نوێنەری راستەقینەی میللەتە



کاتێک لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ باوکی رۆحی کورد ژەنەراڵ مستەفا بارزانی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند، دروشمی دیموکراسی بۆ عێراق بەرز کردەوە جونگە باوەری بەدیموکراسی هەبوو و لە دەوڵەتێکی دیموکراسی مافەکانی سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان بەرجەستە دەبێت نەخاسمە لە وڵاتێکی وەک عێراق کە دور لە خواستی پێهاتەکان دامەزرا، و لە ناوەڕاستی سەدەی رابردوو، جەنابی بارزانی نەمر ئەو دروشمەی بەرزکردەوە مەبەستی ئەوە بوو کە سەرتاپای عێراق لە سایەیی دەسەڵاتێکی دیموکراسی حوکمرانی بەرێوە بچێت.
ساتێک جەنابی سەرۆک بارزانی لە میانەی بانگەشەی لیستی ژمارە ٢٧٥ ی پارتی دیموکراتی کوردستان و رووی لە کاندیدەکان کرد پێ گوتن کەوا ببنە نوێنەری سەرجەم ماف زەوت کروەکان و بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی بکەن و چاونەترس بن جونگە شاخەکان وپارتی پشتیوانن، بەڵێ تاکە پاڵپشتی کورد لە دوای خودای مەزن و دلۆڤان شاخەکانی کوردستان و پارتییە کە داکۆکی راستەقینەی گەلی کوردستانن، ئەمرۆش دەبێ لە هەر شوێنێک بێت بە بوێر و ئازایانە بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی بکەین، بەتایبەتی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان کە خاوەنی ژەنەراڵ مستەفا بارزانی و رێبازی پیرۆزی بارزان و خاوەن کەسایەتی و رابەرێکی وەک سەرۆک بارزانی یە، دەبێ هەموو هەوڵەکان لە پێناو دابینکردن و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان، و چەسپاندنی دیموکراسی، کە هێزی پارتی لە دیموکراسی و باوەربەخۆ بوون، و جێگای شانازییە کەوا پارتی هەڵگری مەشخەلی دیموکراسی و بەرگری لە مافەکانی گەلی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانی، پارتی جارێکی دیکەی ئەوەی سەلماند کەوا حزبی هەموو ئازادی و دیموکراسی ئاشتئ خوازانە هەر بۆیەش دەبینین کەسایەتی غەیرە کورد کاندیدن لە لستی ٢٧٥ ئەمەش گەورەی و لە خۆ بوردەی پارتی دەردەخات.
پارتی هەردەم لە ناو دڵ و ویژدانی جەماوەری کوردستانە، و پێگەی بەهێز و رێزی لە نێو دەوربەر و نێودەوڵەتی هەیە و حزبێکە لە ناوچیەتی سنوری بەزاندوە، بۆتە حزبێکی نێودەوڵەتی رێز و پێگەی تایبەتی هەیە.
بوونی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بەسەنگ و قورسای پێگەیەکی تایبەتمەندی و گرنگ دەدات بەکوردستان، جونگە پارتی هەردەم دەنگ و پاڵپشتی و نوێنەری ماف زەوتکراونە، سازشی لەسەر مافەکان ناکات، و هەوڵەکان چڕ دەکاتەوە بۆ زامن و بەرقەراری دیموکراسی و پێکەوە ژیانە و لەو پێناوەش نزیکەی ٨٠ ساڵە خەبات بۆ ئەو مەبەستە دەکات، بێگومان دەنگدان بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان زامنی دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە و ئاشتیە، گرنگە ئەو کاندیدانە دەچنە بەغدا و سەرکەوتوو دەبن گرنگە رێبازی بارزانی نەمر و رێنمایەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی جێ بەجێ بکەن و بیسەلمێنن کەوا پارتی ئامرازی ئاشتی و پێکەوە ژیان و هاووبەش و سازانە

پارتی نوێنەری راستەقینەی میللەتە
Top