بەهۆی بارانبارین و لافاو ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارین و لافاو ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

دەسەڵاتدارانی مەکسیک دوای بارانبارین و لافاو زیادبوونی ژمارەی قوربانییانی مەکسیکیان ڕاگەیاندووە، هەروەها ڕایانگەیاندووە کە زەوی لەرزین و لافاوێکی بەرفراوان لانیکەم ٣٧ قوربانی بەجێهێشتووە لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر و بێ وەستان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

دەسەڵاتدارانی مەکسیک شەوی شەممە 11ی تشرینی یەکەم  ڕایانگەیاند: کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و بێ وەستان کە ماوەی چەند ڕۆژێکە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، لانی کەم ٣٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی هەماهەنگیی پاراستنی مەدەنی نیشتمانی مەکسیک دوێنێ ڕایگەیاند: کە لە ویلایەتی هیدالگۆ لە باکووری پایتەختی مەکسیک بەهۆی زەوی لەرزین و لافاوەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە ١٥٠ ناوچەی نیشتەجێبوونی ویلایەتەکەدا کارەبا پچڕاوە.

لە ویلایەتی پویبلا لە ڕۆژهەڵاتی مەکسیکۆ سیتی لانیکەم نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٦ هەزار ماڵیش زیانیان بەرکەوتووە یان بە تەواوی وێران بوون.

لە ویلایەتی ڤێراکرۆزی کەنار دەریا، لە کەنداوی مەکسیک، هێزەکانی سوپا و هێزی دەریایی فریاگوزاری پێشکەش بە ٤٢ ناوچە دەکەن کە بەهۆی زەوی لەرزین و ڕژانی ڕووبارەکانەوە ژێرئاو كەوتوون.

بە گشتی زیاتر لە ١٦ هەزار ماڵ لە ٥٥ ناوچەی ویلایەتەکەدا زیانیان بەرکەوتووە.

هەروەها لە ویلایەتی کوێتزالتنانگۆ بەهۆی زەوی لەرزینێکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.

دەسەڵاتدارانی مەکسیک ڕایانگەیاندووە، زیاتر لە 320 هەزار کڕیاری کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕووبەڕووی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ.

زانایانی کەشناسی هۆکاری بارانبارینی کوشندەیان بۆ دوو زریانی گەرم، پریسیلا و ڕیمۆند گەڕاندەوە کە لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای مەکسیک دروستبوون.

لە کاتێکدا ژمارەی قوربانییان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، هەزاران سەرباز و کارمەندی فریاگوزاری سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگا گیراوەکان و گەڕان بەدوای کەسانی بێسەروشوێن و گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانن.

بەرپرسانی حکومەت هۆشدارییان داوە کە لەگەڵ پێشبینییەکانی بەردەوامی بارانبارین، ئەگەری ڕوودانی زەوی لەرزینێکی نوێ و زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top