خاوەنی کۆمپانیای دەرمانی ساراسان فارما لە هیندستان دەستگیرکرا
ڕۆژی پێنجشەممە 9ی تشرینی یەکەم، دەسەڵاتدارانی دادوەری هیندستان دەستگیرکردنی خاوەنی کۆمپانیای ساراسان فارمایان ڕاگەیاند، کۆمپانیایەکە کە شەربەتەکەی کۆکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠ منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە دوو ویلایەتی ئەو وڵاتە.
وەزارەتی تەندروستی هیندستان ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە شەربەتێکی کۆکەی منداڵان کە لەلایەن کۆمپانیاکە دروستکراوە، مادەیەکی ژەهراوی تێدابووە.
بەرپرسانی تەندروستی هیندستان جەختیان لەوه کردەوه که دەستبەجێ دەرمانەکه له بازاڕدا راگیراوه و لێکۆڵینەوه له ئارادایه بۆ دیاریکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسن لە ڕاستەوخۆی بەرهەمهێنانی و دابەشکردنی.
بەگوتەی شارەزایان، خواردنی ئەو شەربەتە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی گورچیلە و زیانێکی زۆر بە جگەردەگەیێنێت و دواجاریش دەمرن.
گوڵان: سەردار خەلیل
