دهۆك بە خراپی دەستی پێكرد
دهۆك بە خراپی دەستی پێكرد
هەر چەندە یانەی وەرزشیی دهۆك ئەم وەرزە بە شێویەكی باش ئامادەكاری كردبوو بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ خولی ئەستێرەكانی عێراقی، جگە لەوەش یانەی دهۆك پاڕساڵ پاڵەوانی جامی كەنداوی عەرەبی و یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولی پیشەگەرەكانی عێراقییە، بەڵام ئەم وەرزە لەگەڵ هێنانی ستافێك لە ڕاهێنەرانی بەرازیلی بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە، بەڵام دەستپێكی ئەنجامی یانەكە لە سێ گەڕی ڕابردووی خولەكە لە بەرامبەر هەریەك لە یانەكانی (گەرمە و شورتە و كەرخ) دووچاری شكست هاتبوو، دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی دهۆك لە دوو یاری ڕابردوو بە ڕەزامەندی هەردوو لا گرێبەستی ڕاهێنەری بەرازیلی سیرجیو فاریاسی هەڵوەشاندوە لە شوێنی ئەو سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری پێشووی یانەكە بوویتە ڕاهێنەر بۆ بەرێوەبردنی ئەركی مەشقی یانەكە، بۆیە كارگێڕیی دهۆك هێشتا بڕیاری تەواوی نەداوە كە ئەم ڕاهێنەرە كوردەی كوڕی یانەكە بەردەوام دەبێت وەكو ڕاهێنەر یاخود ڕاهێنەرێكی دیكە سەرپەرشتی مەشقی یانەكە دەكات، هەر چەندە سلێمان ڕەمەزان یەكێك لە ڕاهێنەرە هەرە باشەكانی سەر ئاستی هەرێمی كوردستان دادەنرێت و خاوەن چەندین نازناوی جۆراوجۆرە لەگەڵ یانەی دهۆك، هاندەرانی یانەی دهۆك نیگەرانن لەم ئەنجامە ، بەڵام پشتی یانەكەیان بەرنەداوە و بەردەوام هانی یانەكەیان دەدەن بۆ ئەوەی یانەكە بگەرێنەوە دۆخی جارانی و بتوانن بگەرَێنەوە ناو خانەی كێبركێیەكان.
