یانەی ڕانیە ڕاهێنەرێكی دەستنیشان كرد

یانەی ڕانیە ڕاهێنەرێكی دەستنیشان كرد

یانەی ڕانیە ڕاهێنەرێكی دەستنیشان كرد
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ڕانیە لە دەڤەری ڕاپەرین ئەم وەرزە دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێ‌ كێبڕكێ لەگەڵ یانەكانی تری خولەكە بكات. دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشیی ڕانیە هەر چەندە بەشێك لە یانەكان بەهۆی قەیرانی دارایی پاشەكشەیان ڕاگەیاندوە لە خولی نایاب كە بڕیارە 22ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێ بكات، بەڵام ینەی ڕانیە پێچەوانەی یانەكانی تر دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت، كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی گرێبەستی ڕاهێنەری یانەكە دارا محەمەدی نوێ كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەم وەرزە ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت، لەم بارەشەوە دارا محەمەد ڕاهێنەری یانەی ڕانیە بۆ گۆڤاری گولان گوتی" بەرنامەی تایبەت بەخۆمان هەیە وەكو یانەی ڕانیە و گۆڕانكاریمان كردوە و نزیكەی حەوت یاریزانمان گۆڕیوە لە یانەكە، یانەی ڕانیە ئارەزوویەكی جیاوازیان هەیە ئەم وەرزە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، نایانەوێ وەكو وەرزی ڕابردوو تووشی ئەو كێشەو گرفتانە ببنەوە كە پاڕساڵ دووچاریان بوو، ئەم وەرزە دەیانەوێ تیپەكە لە پێشەوەی خانەكانی ڕیزبەندی یانەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بێت، ئێمەش وەكو ڕاهێنەر ئەم هەموو هەولێك دەدەین بەو توانایەی لە بەردەستمان و ئەو گۆڕانكارییانەی كردومانە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین بۆ یانەی ڕانیە، خۆشتان دەزانن خولەكە ساڵ بە ساڵ بەهێزتر دەدەبێت ئێمەش بەرنامەیەكی باشمان داناوە بۆ دەستپێكی خولەكە.

Top