پێشانگایەک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ئەنفال و جینۆساید
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی کارەسات و ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد، سەنتەری ڕۆشنبیری و کولتووری زانکۆی جیهان، زنجیرەیەک کۆڕ و سیمینار و چالاکیی ئەدەبی و هونەری بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە لە ڕۆژانی ٧ـی تا ٢٢ـی تشرینی یەکەم چالاکییەکان لەم سەنتەرە ڕۆشنبیرییە بەردەوام بێت.
لە چوارچێوەی ئەو چالاکیانەشدا پێشانگایەکی دیکۆمێنتی بەناونیشانی تاریکی بۆ هونەرمەند "عوسمان ئەحمەد" کرایەوە و سەربوردەی کارەساتێکی مێژووییە و گێڕانەوەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کوردە بە دەستی ڕژێمی پێشوو، کە بێ بەزەییانە ڕۆڵەی کوردیان کردە قوربانیی، که تاکە خواستی ئەو نەتەوەیە ناسنامەی کوردبوونیان بوو، لەو پێناوەشدا بە سەدان و هەزاران قوربانیان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی خۆیاندا وەک میللەتێکی ئاشتیخواز و خاوەن زمان و کولتوور و فەرهەنگێکی ڕەسەن.
دکتۆر عوسمان ئەحمەد هونەرمەند لەم پێشانگایەدا هەوڵیداوە چیرۆکی پڕ لە تراژیدیای کورد لەم دیکۆمێنتەدا نیشانی ئامادەبووانی پێشانگاکە بدەوە و بە نەوەی ئەمڕۆ بڵێت: مێژوویی کورد بە خوێن ئاودراوە و نابێت ئەو میژووە بیربچێتەوە، بۆیە ناونیشانی پێشانگاکەم ناو ناوە بۆ ئەوەی دوێنێمان بیرنەچێتەوە لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبین لە نمایشی بەرهەمەکاندا. ئەم پێشەنگایە 79تابلۆی لەخۆ گرتبوو.
