هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆ سەر شەمەندەفەرێکی ئۆکرانی
لە درێژەی هێرشەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە ئۆکرانیا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕووسی ڕۆژی شەممە ٣ی تشرینی یەکەم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بەر شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر کەوت و ژمارەیەکی نادیار زیانی گیانی لێکەوتەوە.
ئەو ڤیدیۆیانەی لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسنی ئۆکرانیا لە بڵێسەی ئاگردا گیرۆدە بووە و دوکەڵی ڕەش لە کانزا پێچاوپێچەکەوە دەڕژێت.
دەوترێت ڕووسیا بە شێوەیەکی سیستماتیکی ژێرخانی شەمەندەفەری ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی لۆجستیکی وڵاتەکە پەکبخات، لەوانە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی.
سەرۆکی ئۆکرانیا لە سۆشیال میدیادا نووسیویەتی تا ئێستا دەیان کەس برینداربوون، لە هەمان کاتدا پارێزگاری ناوچەکەش ڕایگەیاندووە، هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی کوژراوان دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
