سەركێشییەكانی مرۆڤ

سەركێشییەكانی مرۆڤ

یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین دەستكەوتەكانی جیهانی شاخەوانی بریتییە لە سەركەوتن بەسەر لووتكەی سەرنجڕاكێشی ئەڤەرێستدا. چەندین چیرۆكی ڕاستەقینەی سەركەوتن بۆ لووتكە چیای ئێڤرێست هەیە، بەڵام لە هەمان كاتدا زۆر چیرۆكی ترسناك و دڵتەزێنیش هەن دەربارەی لووتكە چیای ئەڤەرێست. ئەم باسانە بە پلەی یەكەم پەیوەندییان بەو شاخەوانانەوە هەیە كە لەكاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە لووتكەچیای ئێڤرێست مردوون. ئەم جارەیان باسی مردنە تراژیدییەكەی یەكەم ژنە شاخەوانی ئەمریكی فرانسیس ئارسێنتیڤ دەكەین، Francys Arsentiev ژنەشاخەوانێكی ئەمریكییە لە ساڵی 1998 لە چیای ئێڤرێست كۆچی دوایی كردووە، چیرۆكەكەی بە خەوتوی جوان ناسراوە. فرانسیس یەكەم ژنە شاخەوانی سەركەوتوو بوو لە سەركەوتن بەسەر بەرزترین لووتكەچیا لە جیهاندا، بەڵام لە ڕێگەی گەڕانەوە بۆ كەمپەكەیدا كۆچی دوایی كرد. شاخەوانانی ئێڤرێست بە خۆشەویستیی ئەوەوە تەرمەكەیان ناو لێنا، كە لە ٢٢ی ئایاری ١٩٩٨ بە سەركەوتوویی توانی سەربكەوێت بەسەر چیای ئێڤرێستدا و بووە یەكەم ژنەشاخەوانی ئەمریكی كە بەبێ بەكارهێنانی ئۆكسجینی یارمەتیدەر ئەو كارەی كرد. هەروەها سێرگی ئارسێنتیڤ، هاوسەرەكەی ئەندامی تیمی گەشتیاریی ئێڤرێست بوو، لە ڕێگەی گەڕانەوەیدا كەشوهەوای ئەو بەشەی ئێڤرێست زۆر خراپ بوو بەو پێیەی ئۆكسجینی زیادەی پێ نەبوو، كەمیی ئۆكسجین هۆكاری سەرەكیی مردنی بوو، كە بەهۆی خراپی كەشوهەواوە نەیتوانی دابەزێت و بۆ چەند ڕۆژێك ناچار بوو لەسەر شاخەكە بمێنێتەوە. ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی كە ڕۆژێك دواتر سێرگی بمرێت.

 

Top