ئەمریکا سەد کۆچبەری ئێرانی دیپۆرت دەکاتەوە

ئەمریکا سەد کۆچبەری ئێرانی دیپۆرت دەکاتەوە

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، حکومەتی ئەمریکا نزیکەی ١٠٠ کۆچبەری ئێرانیی دیپۆرت کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، حکومەتی ئەمریکا لە ڕێککەوتنێکدا لەگەڵ حکومەتی ئێران نزیکەی 100 کۆچبەری ئێرانی دیپۆرتکردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، ئێرانییە دیپۆرتکراوەکان بە فڕۆکە ڕەوانەی وڵاتەکەیان دەکرێنەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تاران و واشنتۆن گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ وەرگرتنی کۆچبەرانی دیپۆرتکراوی ئێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top