بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە لە فلیپین روویدا
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای پالۆمپۆن لە فلیپین ڕوویدا.
لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای پالۆمپۆن لە فلیپین ڕوویداوە.
ناوەندی بوومەلەرزەکە نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای پالۆمپۆنەوە دوورە و لە کەناراوەکانی کالپێ بووە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر تۆمارکراوە و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەكانی گیانی و زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە.
دوای بوومەلەرزەکە هیچ هۆشدارییەکی تسونامی دەرنەچووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
