سایكۆلۆژیاى ریفراندۆم
(*)
له كاتێكدا یادى ساڵرۆژى رێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به هۆكارى بنپێكردنى بنه‌ماكانى دیمۆكراسیه‌ت، جیهان به كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى سیاسى و لهشكهریدا تێپه‌ڕ ده‌كات. له لایه‌ك جه‌نگى حه‌ماس و ئیسرائیل نزیكه‌ى ساڵێكه به‌رده‌وامى هه‌یه و خه‌ڵكانێكى زۆر له هه‌ر دوو لایه‌ن بوونه‌ته قوربانى، و به هه‌مان شێوه‌ش شه‌ڕى روسیا و ئۆكرانیاش به‌رده‌وامه و قوربانیى زۆرى هه‌بووه. و جگه له‌و پێكدادانه راسته‌وخۆیه له گۆشه و كه‌نارى جیهان وڵاتانى جیاواز له‌و په‌ڕى ناكۆكیى سیاسى و له‌شكه‌رى و ئابووریدان، كه ئه‌گه‌ر به لۆژیك و عه‌قڵ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت دوور نیه جه‌نگى دیكه‌ى ماڵوێرانكه‌ر رووبدات، كه خه‌ڵكى ئاسایى باجى قورسى ئه‌و رووبهرووبوونانه ده‌ده‌نه‌وه. هه‌مان ئه‌و باجه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به درێژایى لانیكه‌م پێنج سه‌د ساڵى رابردوو داویانه، وه‌ك سه‌رۆك بارزانى له په‌رتووكه‌كه‌ى خۆى ( بۆ مێژوو ...) ئاماژه‌ى پێداوه، و له كۆتاییدا گه‌یشته ئه‌وه‌ى كه له به‌شێكى كوردستانى پارچه‌كراو له نێوان زلهێزه‌كانى ناوچه‌كه‌دا، واته عۆسمانى و سه‌فه‌وییه‌كان، كار بگاته ئه‌وه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خۆى په‌نا بۆ دوایین شێوازه‌كانى دیمۆكراسیه‌ت، واته رێفراندۆم، ببه‌ن. ئه‌و رێفراندۆمهى، كه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان سه‌ركه‌وتنێكى مه‌زنى، به‌ده‌ستهێنا. له رێفراندۆمدا كوردستان بوو به دوو به‌ره: به‌ره‌یه‌ك به سه‌ركردایه‌تى و پێداگرى سه‌رۆك بارزانى به هه‌موو هێز و تواناى خۆیه‌وه پشتگیری‌یان له رێفراندۆم ده‌كرد، و به‌ره‌ى دیكه، ئه‌وانه‌ى به هه‌موو عه‌قڵ و لۆژیكهكهى خۆیان، كه له جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌و چه‌مكه‌ى بۆ به‌كار بهێنرێت و ناوى لێبنرێت ( مه‌هزه‌له) كه عه‌لى وه‌ردى په‌رتووكێكى خۆى به‌ناو كردووه، دژایه‌تیان ده‌كرد و ته‌نها به‌شێكى كه‌مى ئه‌و پرۆسه‌یه بوون كه به بیانۆى جۆراوجۆرى دوور له بنه‌ماكانى مرۆیى و ئاكارى و سیاسى، خۆیان فریو دابوو كه له دژى ئه‌و شاكارهى سیاسیى كورد له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌مدا بوه‌ستن و به‌م كاره‌یان به‌ردێكى دیكه‌یان خسته سه‌ر په‌یكه‌رى بێڕۆحى گه‌مژه‌یى وینستۆن چرچیڵ و لۆرهنسى عه‌ره‌بستان و هاوكۆفانى، كه به خه‌یاڵى خۆیان عێراقى نوێیان دروستكردبوو، كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى نه‌ته‌وه‌یى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو و وڵاتێكى رووخاویان مۆنتاژكرد كه تا ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێ پێكهاته‌كانى متمانه‌یان به‌یه‌كترى و به‌تایبه‌ت حكومه‌تى ناوه‌ندى نیه و وڵاته‌كه پڕیه‌تى له قه‌یرانه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان، و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كانى كه ده‌كرێن له هه‌ر ئان و ساتێك‌دا ببن به سه‌رچاوه‌ى زۆر كێشه و گرفتى دیكه، به‌تایبه‌ت كه وڵاتانى ناوچه به‌سه‌ر جۆمگه سه‌ره‌كییه‌كانى سیاسه‌ت و لهشكهریى وڵات‌دا زاڵن.
ئا له‌و كاته‌دا و وه‌ك سه‌رۆك بارزانى له په‌رتووكى ( بۆ مێژوو ... ) دا ئاماژه‌ى پێداوه دواى تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌موو رێگه‌كان، میلله‌تى كورد رێگه‌یه‌كى دیكه‌ى دیمۆكراسیى گرته‌به‌ر و په‌ناى بۆ رێفراندۆم برد.
له جێگه‌ى خۆیه‌تى بگۆترێت پاڵنه‌ره سایكۆلۆژییه‌كانى ئه‌م ره‌فتاره و بڕیارى سیاسیى كورد ده‌كرێت له میانه‌ى تیۆرییه‌كه‌ى زیگمۆند فرۆیددا بدۆزرێته‌وه. وه‌ك ده‌زانین فرۆید له تیۆرییه به‌ناوبانگه‌كه‌ى خۆیدا كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریى بیروباوه‌ره‌كانى زاناى مه‌زنى به‌ریتانى، چارڵز داروین، كه به تیۆرى گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندن (Evolution) ناسراوه و جگه له فرۆید كاریگه‌رى به‌سه‌ر بیروباوه‌رى زۆر زاناى دواى خۆى هه‌بووه و له بنه‌ڕه‌تدا تیۆرییه‌كه‌ى داروین ته‌نگى به بیروباوه‌ره ئێكسپایێرهكانى پێش خۆى هه‌ڵچنى و بهڕهیانى هه‌ڵته‌كاند و وه‌رچه‌رخانێكى مێژوویى بوو له بیروبۆچوونه‌كانى مرۆڤ سه‌باره‌ت به خۆى و جیهانى ده‌وروبه‌رى.
فرۆید له به‌شێك له تیۆرییه‌كه‌ى خۆیدا ئاماژه به پێكهاته‌كانى كه‌سایه‌تى ده‌كات كه بریتین له: ئاى دى (ID)، و من (Ego)، و منى باڵا (Super Ego)، كه له‌و به‌ینه‌دا و له میانه‌ى ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانى به‌شى یه‌كه‌مدا، ئاماژه به دوو بنه‌ماى سه‌ره‌كى ده‌كات كه كاریگه‌رییان به سه‌ر ره‌فتاره هه‌مه جۆره‌كانى مرۆڤ ( و گیانه‌وه‌ران) هه‌یه، كه بریتین له بنه‌ماكانى( تام و چێژوه‌رگرتن)، و هه‌روه‌ها (دووركه‌وتنه‌وه له ئێش و ئازاره‌كان) (pain and pleasure principle). فرۆید پێیوایه هه‌ر ره‌فتارێكى مرۆڤ له پێناو ئه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه به‌هۆیه‌وه خۆى له‌و ناراحهتى و ئازار و ناخۆشیانه‌ى كه له‌وانه‌یه به‌هۆى ئه‌و ره‌فتاره‌وه تووشى ببن، دوور بكات و خۆى لێیان بپارێزێ، و له به‌رامبه‌ردا بگاته ئاستێكى گۆنجاو له تام و چێژوه‌رگرتن و خۆشى. وه‌ك ده‌بینین ئه‌و ره‌فتاره نه‌ك ته‌نها له جیهانى سایكۆلۆژیى مرۆڤدا له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه رووده‌ده‌ن، به‌ڵكۆ له جیهانى گیانه‌وه‌رانیش به هه‌مان شێوه رووده‌دات، و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه ئه‌و ترس و خۆپارێزییهیه كه گیانه‌وه‌ران له كاتى هه‌ستكردن به هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك پێى هه‌ڵده‌ستن، تا به هۆیه‌وه خۆیان له له‌نێوچوون بپارێزن. و ئه‌م زانیارییانه به‌رهه‌مى دوایین و نوێترین توێژینه‌وه‌كانى زانستى بایۆسایكۆلۆژین، كه مرۆڤ به پشتبه‌ستن به زانستى نوێ ده‌ستى كه‌وتوون. ئه‌م بنه‌مایانه هه‌وێنى ساده‌ترین تاوه‌كو ئاڵۆزترینى ره‌فتاره‌كانى مرۆڤه، نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى تاكى، به‌ڵكۆ له‌سه‌ر ئاستى به‌كۆمه‌ڵیش به‌هه‌مان شێوه‌یه. و له‌سه‌ر ئاستى به‌كۆمه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له نه‌ستى به‌كۆمه‌ڵ و عه‌قڵى ده‌سته‌جه‌معیى مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریى ئه‌م بنه‌مایانه و ده‌بن به هۆكارى ئه‌وه‌ى له كۆتاییدا ره‌فتارێكى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن و بڕیارێكى هاوبه‌ش بده‌ن.
و له نموونه‌كانى زیندووى ئه‌و بڕیاره به كۆمه‌ڵانه‌ى كورد بڕیارى رێفراندۆم بوو له باشوورى كوردستان. شاراوه نیه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌مى رژێمى به‌عسى فاشیبستى و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ تاوانى دڕندانه‌ى وه‌ك ئه‌نفاله به‌دناوه‌كه، راگۆاستن، جینۆساید، گۆڕه به‌كۆمه‌ڵكان، كێمیابارانكردن، وێرانكردنى زیاتر له پێنج هزار گوند و شار و شاروچكه‌ى، زیندانه نامرۆڤایانه، و ... هتد، له دژى نه‌ته‌وه‌ى كورد پهیڕهوكران و ئه‌نجامدراون. ناوونیشانى هه‌ر یه‌كه له‌م تاوانانه، وه‌ك تیۆریى پڕكردنى ده‌روونى (الملو النفسی) ئاماژه‌ى پێده‌دات، ده‌بن به پێكهاته‌یه‌كى سیمبۆلیك (code) و له مێشكدا عه‌مبار ده‌بن. و ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ى كه وه‌ك زانستى بایۆسایكۆلۆژیاى هاوچه‌رخ سه‌لماندوویه‌تى كه هه‌موو ره‌فتاره‌كانى مرۆڤ بنه‌مایه‌كى مادى هه‌یه و به‌رهه‌مى كار و كاردانه‌وه‌ى كه‌هرۆ-كێمیاوى هۆرموونهكانى جیاوازى نێو به‌شه‌كانى دیاریكراوى مێشكه. بۆیه ئه‌م تاوانانه وه‌ك سیمبۆل و له شێوه‌ى فایلى تایبه‌ت و ریزبهندیكراو له مێشكدا كۆده‌بنه‌وه و له ئایینده‌دا و له هه‌ڵوێستى جیاواز و پێویستدا دێنه‌وه یادى مرۆڤ و مرۆڤ به‌هۆیانه‌وه ئه‌و رووداوه تاڵانه‌ى بیردێته‌وه، و كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رامبه‌ر كه‌س و رووداوه‌كانى په‌یوه‌ست به‌م رووداوانه، و كاتێك ئه‌و رووداوه سایكۆلۆژییه له سه‌ر ئاستى به‌كۆمه‌ڵ رووده‌دات مرۆڤه‌كانى ئه‌و گرووپ و نه‌ته‌وه‌یه هان و پاڵده‌دات له به‌رامبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن، هه‌مان ئه‌و شته‌ى كه بۆ رێفراندۆم روویدا و تێكراى كوردستان و له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه سه‌رۆك بارزانى گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ى كه، وه‌ك بنه‌ماى تام و چێژوه‌رگرتن و دووركه‌وتنه‌وه له ئێش و ئازاره‌كان، ئاماژى پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى جارێكی‌تر له ئازارى ئه‌و تاوانه دڕندانه دوور بكه‌وینه‌وه و رێگه له له‌نێوچوونى سه‌دان هزار ژن و منداڵ و مرۆڤى دیكه‌ى كورد بگرین، و له هه‌مانكاتدا تام و چێژ له‌و ئازادییه وه‌ربگرین، كه تاكى كورد خۆى به شایه‌نى ده‌زانێ و به هه‌ستكردن به شكۆ و پرستیژ ژیان به‌سه‌ر ببات، وه‌كچۆن میلله‌تانى ئازاد هه‌یانه، په‌نا بۆ پرۆسه‌ى رێفراندۆم ببات. كاریگه‌ریى بنه‌ماكانى ناوبراو ئه‌وه‌نده به‌هێز و كارا بوون كه، وه‌ك بینیمان كوردستانیان به هه‌موو پێكهاته و چین و توێژه‌كانى جیاوازى خۆیه‌وه، به‌و په‌ڕى جۆش و خرۆشه‌وه به‌شدارییان تیایدا كرد و سه‌ركه‌وتنێكى مێژوویى تۆمار كرد. ئه‌و رێفراندۆمهى كه دژى هیچ بنه‌مایه‌كى سیاسى و دیمۆكراسیى ناوچه و جیهانى نه‌بوو، و ئه‌گه‌ر لووتبه‌رزى وڵاتان و خیانه‌تى نێوخۆیى نه‌بوایه و رێز له ئه‌نجامه‌كه‌ى گیرابایه، بێگۆمان، ده‌بوو به ده‌رچه‌یه‌كى ئۆمێدبه‌خش بۆ میلله‌تێك كه دواى سه‌دان ساڵ خه‌باتى بێوچانى خۆى تینووى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى و به‌خته‌وه‌رى و سه‌رفه‌رازى بوو. هه‌روه‌ها رێگه له زۆر تاوانى دیكه بگیرێت، كه ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ى بیست و یه‌كه‌میشدا به‌رۆكى كوردى به‌رنه‌داوه، و نموونه‌شى هه‌ر دواى رێفراندۆم بوو كه به به‌رچاوى ته‌واوى جیهانیان و له ژێر ئاڵاى دیمۆكراسیدا هێڕش كرایه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و تاوانى مه‌زن ئه‌نجامدرا.
رێفراندۆم سه‌لماندى كه هه‌ر كاتێك تاكى كورد ده‌رفه‌تى بۆ بڕه‌خسێ و بتوانێ بڕیار بدات و له نێوان كۆمه‌ڵێك بژارده یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ، ئه‌وه بێگۆمان، بژارده‌ى سه‌ربه‌خۆیى و ئازادى یه‌كه‌مین و دوایینى ده‌بێ و ئه‌وه‌ش قووڵایى ستراتێژیى سایكۆلۆژیاى تاكى كورده و له ناخى یه‌ك به یه‌كى كه‌سایه‌تى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بوونى هه‌یه و پاشگه‌زبوونه‌وه لێى نیه، به مه‌رجێك خیانه‌تى لێنه‌كرێت. بۆیه ده‌بێ ئه‌م مۆمه هه‌رده‌م له ناخیدا گه‌شاوه بێ تا ئه‌و كاته‌ى رۆژى خۆى دا دێ، و گرنگى پێبدرێت.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كانى سایكۆلۆژى و سیاسه‌ت، رێفراندۆم پرۆسه‌یه‌كى گۆنجاو بوو بۆ چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیمۆكراسى، و ده‌بوو به هۆكارێك بۆ سه‌قامگیریى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه. و هه‌موومان، چ ئه‌وانه‌ى لهگهڵیدابووین و چ ئه‌وانه‌ى دژى وه‌ستان، به‌رپرسیارین به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتاره سیاسییه، و بێگۆمان نه‌وه‌كانى داهاتوو به ئاسانى به‌سه‌ریدا پاس ناده‌ن، به‌ڵكۆ لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌شێكیان ده‌كه‌ن، و به شكۆ و شانازییه‌وه یادى ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵیدابوون و ده‌نگیان به سه‌ركه‌وتنى دا، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌دژى بوون ده‌بن به ریسواى سه‌رده‌م، چونكه به‌م كاره‌یان خزمه‌تى دوژمانى كورد و داگیركه‌رانى كرد و هه‌موو ئه‌و بیانۆیانهى ده‌یانهێنایه‌وه بێ بنه‌ما و دژى به‌رژه‌وه‌ندى و ئامانجه نیشتمانییه‌كانى میلله‌تێكى سته‌ملێكراو بوون و بێگۆمان نه‌وه‌كانى داهاتوو ئه‌وها به ئاسانى لێیان خۆش نابن.
و ئه‌وه راستییه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره و به‌شێكه له سروشت و سایكۆلۆژیاى مرۆڤه‌كان، به‌تایبه‌ت لاوان، كه به‌رده‌وام چاویان له‌وه‌یه كه هیوا و ئاواته‌كانیان له‌سه‌ر بناغه‌ى ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه دابنێن كه باب و باپیرانیان بۆ ئه‌وان دایانناوه، و ئه‌گه‌ر كهموكۆڕى تیایدا هه‌بێ، ده‌بێته هۆى ناره‌زایى ئه‌وان، و به‌ڵكۆ تووشى بێهیوایى و نائۆمێدیان بكات، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ن ئێمه ئه‌وانمان له بنده‌ستى رزگار نه‌كردووه و له هه‌مووى ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه ده‌زانن له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن خیانه‌تیان لێكراوه.
(*)
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*