ئیسرائیل: گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران 'هەنگاوێکی گرنگە'.

ئیسرائیل: گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران 'هەنگاوێکی گرنگە'.

 

 

ئیسرائیل چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکەر لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران  بە "هەنگاوێکی گرنگ" وەسف کرد.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه و ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران به فەرمی چووەته بواری جێبەجێکردن.

چالاککردنی میکانیزمی"سناپباک" (میکانیزمی تریگەر) له چوارچێوەی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوه یەکگرتووەکان و گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران "هەنگاوێکی گرنگه ".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە: "ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ وەڵامدانەوەی بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ئێران، بەتایبەتی لە چوارچێوەی بەرنامە ئەتۆمییە سەربازییەکەیدا.

ئامانج ڕێگریکردنە لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی و پێویستە جیهان هەموو ئامرازێک بەکار بهێنێت بۆ گەیشتن بەم ئامانجە.

شایانی باسە، میکانیزمی "سناپباک"، لە چوارچێوەی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە نیوەی شەودا کارا کرا، دوای ئەوەی لە کۆتا خولەکدا هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا.

 

 

 

  

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top