سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئايينه‌كانى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى‌، سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به‌ سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز د. ڕامى جۆزێف ئاغاجان، سه‌رۆكى ديوان، كرد.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئايينه‌كانى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى‌، سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به‌ سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز د. ڕامى جۆزێف ئاغاجان، سه‌رۆكى ديوان، كرد.

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/9/28 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكى هاوبه‌شى به‌رپرسانى دیوانی ئه‌وقافى ئايينه‌كانى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى‌، سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ به‌ سه‌رۆكايه‌تيى به‌ڕێز د. ڕامى جۆزێف ئاغاجان، سه‌رۆكى ديوان، كرد.

له‌ ديدارێكدا دۆخى پێكهاته‌ ئايينييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ى ئاماده‌يى و به‌شدارى و هاوبه‌شيى پێكهاته‌ى مه‌سيحى، ئێزدى و سابيئه‌ى مه‌ندائى له‌ پێگه‌ و دامه‌زراوه‌ سياسى و كارگێڕييه‌كاندا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى فراوانکردن و قووڵکردنه‌وه‌ی کولتووری پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن له‌ هه‌موو ئاسته‌کانی ژیاندا کرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌ په‌روه‌رده‌ و خوێندندا. شانده‌که‌ ستایش و پێزانینیان بۆ ڕۆڵ و خه‌مخۆریی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و کار و پشتیوانیی به‌ڕێزیان له‌ پێکهاته‌کان ده‌ربڕی.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى‌ هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ مسۆگه‌رى و ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌موو مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان له‌ وڵات، جه‌ختى‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ نيشتمانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه و پارێزەری مافه‌كانيان ده‌بێت.

Top