بەهۆی لافاو لە ویلایەتی ئاریزۆنا لە ئەمریکا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی زۆر لە ویلایەتی ئاریزۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە هیڵ" لە ویلایەتی ئاریزۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەهۆی بارانبارین ولافاوی زۆرەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.
کارل مێلفۆرد، بەرپرسی فریاکەوتنی گیلا ڕایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی گڵۆب سیتی سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکە بێسەروشوێنن، بەڵام ژمارەکەیان دیار نییە، هەروەها باری نائاسایی لە ناوچەکەدا ڕاگەیەندراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ئسکاتس دەیل ڕایگەیاندووە، بەهۆی لافاو لە شاری فینیکس کەسێک گیانی لەدەستداوە.
هەروەها ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچە لافاواوییەکاندا دەستیپێکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
