خوێ و تەندروستیی مێشك

خوێ و تەندروستیی مێشك

ئایا دەزانی كە بڕی زیادی خوێ لە خۆراكدا زیان بە تەندروستیی مێشك دەگەیەنێت؟ بۆنموونە هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و تێكدانی بۆڕییەكانی خوێن كە ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی مێشك Stroke بەرزدەكەنەوە. جگە لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بڕی زیادی خوێ ڕاستەوخۆ هانی هەوكردنی مێشك Brain inflammation دەدات، لەگەڵ كەمبوونەوەی فرمان و تواناكانی مێشك و شێواندنی بەربەستی خوێنیی مێشك BBB، هەروەها زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر. میكانیزمەكانی كاریگەرییە نەرێنییەكانی بڕی زیادی خوێ لەسەر تەندروستیی مێشكدا: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئەگەری جەڵتەی مێشك، تێكدانی بەربەستیی خوێنیی مێشك كە بەمەش ماددەی زیانبەخش دەگەنە خانەكانی مێشك و هەوكردن لە شانەكانی مێشكدا پەیدادەكەن، تێكدانی سیستمی بەرگریی لەش، كۆبوونەوەی پرۆتین لە خانەكانی مێشك كە هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر و خڵەفان Dementia، كەمبوونەوەی فرمانی دەمارخانەكان، هەروەها گۆڕانكاری لە هاوسەنگیی میكرۆبەكانی ڕیخۆڵە كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر تواناكانی مێشك پەیدا دەكات.

Top