بۆ زانیاریت، كاریگەری لاوەكی لەسەر مێشك

بۆ زانیاریت، كاریگەری لاوەكی لەسەر مێشك

توێژینەوەكان دەری دەخەن كە سەرقاڵبوونی بەردەوام كاریگەریی لاوەكیی گەورەی هەیە لەسەر مێشكمان و، بە شێوەیەكی هەمیشەیی توانای بیركردنەوە لاواز دەكات. لە ڕووی زانستییەوە بۆ پاراستنی مێشكمان، پێویستە هاوسەنگی لە نێوان تەركیزی توند و دەسبەتاڵیدا ڕابگرین، لەگەڵ ئەوەشدا، لە جیهانە خێراكەماندا كە هەموو ساتە بەتاڵەكانمان پڕە لە پشكنینی مۆبایلەكانمان، ئەم جێبەجێكردنە زۆرجار پشتگوێ دەخرێت.

 ئەم هاندانە بەردەوامەی موبایلەكانمان مێشكمان ڕادەهێنێت بۆ ئەوەی ئارەزووی سەرقاڵبوون بكات و دابڕان لەم خووە قورستر بكات. زانای مێشك دانیال لێڤیتن- Daniel Levitin، لە كتێبەكەیدا بەناوی مێشكی ڕێكخراو -The Organized Mind تیشك دەخاتە سەر ئەم نیگەرانییانە، هەروەها ئاماژەی بەوەدەكات كە بارگرانیی زانیاری لە مەودایەكی ژاوەژاوكەردا دەمانهێڵێتەوە و هێزی ئیرادە و داهێنانمان لاواز دەكات. لێڤیتین ڕوونی دەكاتەوە، بۆ ڕێگریكردن لەم لۆدە زۆرەی مێشكمان، پێویستە دوگمەی ڕیسێتكردن دابگرین، واتە كاتی بەتاڵ دابنێین لە ڕۆژدا بۆ پشوودان، بیركردنەوە، یان ماوەیەك پشوو كە هیچ كاری تێدا نەبێت.

 

 

Top