هەرێمی کوردستان بەرەو داهاتویەکی گەشتر
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دوای ماوەیەکی زۆر وەستانی هەناردەکردنی نەوت کە بە پیلان و نەخشەیەکی داڕێژراو لە لایەن دوژمنانی گەلی کوردستان ڕاگیرابوو دەستی پێکردەوە.
پشۆ درێژی ڕێزدار سەرۆک وەزیران و کابینەی نۆیەمی حکۆمەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیە بەردەوامەکانیان هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم کێشەیە خوشبەختانە بووە هۆی سەرکەوتن و زاڵبوونی سیاسەت و دیبلوماسیەتی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی هێژا «مەسروور بارزانی».
پڕۆسەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازارەکانی جیهان لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە هەر تەنها ڕەهەندێکی ئابوری لەخۆ ناگرێت بەڵکوو ڕەهەندی سیاسی و…هتد لە خۆی گرتووە، ئەمە وادەکات سەنگ و پێگەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بە هێزتر بکات و، هەروەها لە سەر ئاستی ناوخۆییش هەرێمی کوردستان بەرەو گەشەسەندن و پێشکەوتنی زیاتر پاڵ پێوە بنێت و قەیرانی دروستکراوی داراییش کە ئەجندایەکی سیاسی دوژمنانی کوردستان بوو کوتایی پێ بهێنێت و، ئیڕادەی سیاسی هەرێمی کوردستان سەرکەوێت بەسەر مەرامی گڵاوی ناحەزانی کوردستاندا
لە ئاکامی ئەم سەرکەوتنە مەزنەی حکومەتی هەرێمی کوزدستان داهاتویەکی گەش و پڕ لە پێشکەوتن و سەرکەوتن چاوەڕوانی هەرێم دەکات لە هەموو ڕویێکەوە و جارێکیتریش بە شانازییەوە دەڵێین
کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە.

ڕاژان عەبدولڕەحمان پیرۆ