پاشەكەشی یانەكان دەستی پێكرد

پاشەكەشی یانەكان دەستی پێكرد

پاشەكەشی یانەكان دەستی پێكرد
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە خولەكانی نایابی یانەكانی كوردستان نزیك دەبینەوە و بەشێك لە یانەكانی كوردستان خەریكی گواستنەوەی یاریزانان و دەستیان بە ئامادەكارییەكانیان كردوە بۆ خولە گەورەكەی كوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یانەكانی كوردستان قەیرانی داراییان هەیە و سەرەڕای ئەوەش یانەكان پارەی زۆریان سەرف كردوە بۆ ئەوەی بگەنە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، كەچی ئێستا چەند یانەیەكی كوردستان پاشەكشیان ڕاگەیاندوە لە خولەكە، یانەی برایەتی یەكێك لە یانە دێرینەكانی شاری هەولێرە و وەرزەكانی ڕابردوو یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكانی كوردستان بووە، بەڵام گرفتی دارایی چەنگی بە یانەكە هەڵچنیوە و بە فەرمی پاشەكشەكردنیان لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان ڕاگەیاند و هۆكارەكەشیان بۆ گرفتی دارایی گەڕاندەوە، جگە لە یانەی برایەتیش یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان یەكێكی تر لە یانەكانی خولی نایابی كوردستانە كە پاشەكشەكردنی ڕاگەیاندوە هۆكاری ئەوانیش داراییە و هیچ كەسێك هاوكاری یانەكەی نەكردوە، پاڕ ساڵیش بڕە پارەیەكی زۆری سەرف كردوە بۆ ئەوەی بگاتە خولی نایابی كوردستان، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی"تاكو ئێستا ئێمە پاشەكشەمان كردوە لە خولەكە و بڕیارمانداوە بەشدار نەبین، بەڵام تاكو ئێستا هیچ كەسێك بەفەرمی نەهاتۆتە سەر هێل بۆ هاوكاری كردنی یانەكەمان، جگە لەوەش ئێمە دواكەوتووینە تاكو ڕاهێنەر و یاریزانان دەهێنیت زۆری دەوێ، وەرزش بە پارە دەكرێت هیچ كەسێك نەهاتۆتە پێش بۆ هاوكاری كردنمان، ناوچەكەی ئێمەش تایبەتمەندی خۆی هەیە ئەگەر هەر یاریزانێك بهێنین دوو قات پارەی دەوێت، جیاوازی زۆریش دەكرێت لە نێوان یانەكان، یانە هەبووە لە دەڤەرەكەی ئێمە پارەیەكی زۆری بۆ سەرف كراوە لە خولی نایاب كەچی كەس یارمەتی ئێمە نادات، لە بارەی گرفتە داراییەكانیش گوتی زیاتر لە 90ملیۆن دینار قەرزارین و زیاتر لە 150 ملیۆنیشمان پێویستە بۆ خولی نایاب، جگە لەوەش یاریگای ئێمە زۆر خراپ بووە و لە وەرزی زستان یاری لە سەر ناكرێت.

 

Top