ڕیفراندۆم پەیامی گەلێکی زولم لێ کراو بوو بەهەموو جیهان گەیشت.

ڕیفراندۆم پەیامی گەلێکی زولم لێ کراو بوو بەهەموو جیهان گەیشت.

ڕیفراندۆم

 

لەنێوان راستی و چەواشەکردن ئایندە بریار لەسەر ئەنجامی ڕیفراندۆم دەدات.چەند سالە بەسەر یەک دەنگی و یەک هەلوێستی ڕۆژە مێژوویەکەی گەلی کوردستان و دەنگدانیان بە بەلی بۆ ڕیفراندۆم تێ دەپەرێت. لێرە و لەوێ دەبینین و دەبیستین لە و جێگایانەی بریاری گەلانی لێ دەدرێت.

لاپەرەکانی ڕیفراندۆم زیندوو دەکرێتەوە. دەبێتە باس.

کەواتە بابەتی ڕیفراندۆم لە بازنەی ناوچەیی دەرچووە وبووە بەبابەتێکی رای جیهانی و مافی گەلێک .

دەکرێت لەهەر سات و کاتێک لەمێزی گفتوگۆی وولاتانی گەورەی جیهان باسێکی گۆرانکاریەکان بێت.

لەسایەی دیموکراسی و مافی مرۆڤدا ڕاپرسی و ڕیفراندۆم ڕێگایەکی سادەو ساکارو ئاشتیانەی گوزارشت کردنە لەڕای هاولاتیان .وە ئیرادەو وویستی تاکە چۆن بژیت

ئامانجی ڕیفراندۆم لەڕێگای صندوقی دەنگدان خەباتی گەلێکی زیندووە بەدرێژای مێژوو لەسەر زێدی ئاو و خاک و نیشتمانی خۆی تەنیا لەبەر کورد بوون ئەنفال دەکراو دەربەدەر دەکرا و هەولی را گۆستن و گۆرینی دیموگرافیای بەبەردەوامی دەدرێت
.
گەلی کوردستان لەبەرەبەیانی ٩/٢٥ بەکەرنەڤالی ئاشتیانە پەیامێکی روون و ڕاشکاوانەو بوێرانەی بە هەموو جیهان گەیاندن

کە کورد نەتەوەیەکی جیاوازە لە مێژوو و ئاو و خاک و نیشتمان .مافی خۆیەتی وەک گەلانی ناوچەکە بەسەر بەخۆی بژیت. لەڕێگای ئاشتیانەی دەنگدان مافی چارەنوسی خۆی دیاری بکات و دەستی برایەتی و ئاشتیانە بۆ وولاتان درێژدەکات
خەلکی کوردستان لەرێگای راپرسی و ڕیفراندۆم پرۆسەیەکی دیموکراسی ئەنجام داوە دەست لەکار و ناوەخۆی هیچ وولاتێک وەرنادات و قبولیش ناکات ئەجندای تر لە سەری فەرزبکرێت .

حکومەتی کوردستان لە رێگای کەنالەکانی پەیوەندی بەردەوام هەولی پێکەوەیی و برایەتی لەگەل وولاتان دەدات

زامنی ئاماجەکانی ڕیفراندۆم یەک دەنگی و یەک هەلوێستی نێو مالی کوردە بۆ گەیشت بەخەونی شەهیدانمان کە سەربەخۆی کوردستانە..

Top