ئەنجومەنی دەوڵەت ناتوانێ بێ لایەن بێت لە یەکلایی کردنەوەی گرێ کوێرەی نێوان هەرێم و بەغدا !

ئەنجومەنی دەوڵەت ناتوانێ بێ لایەن بێت لە یەکلایی کردنەوەی گرێ کوێرەی نێوان هەرێم و بەغدا  !

 

دژو نەیار هەوڵیاندا هەرێم لە ڕاستە ڕێگای خۆی دەرکەن نەیان توانی

نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە کە چەند ساڵێکە لەسەر سکاڵای بەغدا لەدادگای نێو دەوڵەتی پاریسەوە ڕاگیرا بوو. ئەم ڕاگرتنە کێشەی بۆ سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستان دروست کرد. ئامانج لەم سڕ کردنە لاواز کردن و بەچۆکدا هاتنی هەرێمی کوردستان بوو تا ئاستی سڕینەوە و ملکەچی و چونە ژێر کاریگەری حکومەتی بەناو  فیدراڵ.  بۆ ئەوەی  لاوازی بکەن و مێژویەک بیگێڕنەوە دواوە.  هەموو جیهان چاوی لەپێشکەوتن و گەشەی هەرێمە لەگەڵ هەموو ئەو دژایەتیانەی دەکرێت.  پێچەوانەش چاویان هەموو گەندەڵی و پیسی و کۆنترۆڵ نەکردنی عێراقی بینیوە کە بەدەیان جار هۆشداری پێدراوە کە دەکاتە کارتی ئاگادارکردنەوە. هەربۆیە خودی عێراقیش نایەوێت هەرێم پێشەنگ بێت و خۆی ڕەخنەباران بکرێت.  دەیەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکەن. هەموو گرژیەکان  هەرێمی کوردستانیان بە تاقیکردنەوەیەکی قورسدا  برد. وێڕای قات و قڕی و نەبونی پارە و نەبونی موچە و  بوجە.  پێشکەوتن و گەشەی پرۆژە و بنیات نان و دەرکەوتنی هەولێر ڕۆژ بەڕۆژ لە هەڵکشاندا بوە. بۆ سەختیەکانی موچە و شایستەداراییەکان و مافی گەلی کورد لەم قۆناغەدا ئەمەریکا لەسەر هێڵ بووە و  هانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی داوە ڕێک بکەون. هەرێم ئەوەی لەسەری بوو ئەنجامیدا کەچی بەغدا هەرمانگە و بە بیانویەکی نوێوە گرفت و ئارێشەی دروست ئەکرد و مەبەستی بوو ڕێک کەوتن نەکات لەژێر فەشار و کاریگەری دەرەکیدا. هەرکات هەنگاوێک ڕێکەوتن دەچوە پێش ملیشیاکانی عێراق دەکەوتنە ناردنی درۆن بۆ کێڵگە نەوتیەکان و یا دەکەوتنە جموجۆڵی سەربازی نزیک لە کێڵگەکان.  لە هەموو ئەو هاتن و چونی وەفدە بۆ بەغدا و گەڕانەوە جەنابی سەرۆکی حکومەت بە پشوو درێژیەوە ڕۆڵی ئەرێنی هەبوو بۆ ئاشتەواییەکی دروست و زامن متمانە پێکراو. چونکە هەرێمی کوردستان مێژویەکی تاڵی هەیە لەگەڵ زۆربەی ڕێکەوتنەکانی بەغدا. لە ڕۆیشتنی نوێنەرەکان پاش ئەو هەموو دانیشتن و شیکردنەوە هەرێم و بەغدا گەیشتنە بنبەست.  بغدا ئەو مەلەفەی گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی دەوڵەت تاکو بڕیاری یەکلا کەرەوەی لەسەر بدات.  کاتێک ڕەشنوسێکیان بە حەڤدە لاپەڕە ئامادە کرد بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بابەتێکی یاساییان جێ بەجێکرد بەڵام  هەرزوو لێی پەشیمان بونەتەوە. داهاتە نا نەوتیەکان پەنجا بە پەنجا دابەش بکرێت. کاربەدەستانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نیگەران بون چونکە ئەو بڕگە جەوهەری ناکۆکیەکە بوە لەگەڵ هەرێم لەسەرەتاوە.  جاری دوهەم کاتێک ڕەشنوسەکەیان گەڕاندەوە پێیان گوتراوە و زەختیان لێ کردون دەبێ ئەو خاڵە چاک بکەن. هەر سەرەتاش ناکۆکیەکە بەهۆی ئەو  خاڵە  درێژەی دەکێشا. لێرەدا زۆر بەڕونی دیارە فەشاری موچە سیاسیە و دەیانەوێت هەولێر پێشی عێراق نەکەوێت لە ڕوی گەشەو پێشکەوتنی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەوە.  هەموو ئەو بەربەستانە نەیان توانیوە ڕێگا لە پێشکەوتنی هەرێم بگرن. لە ئاست ناوخۆشدا هەرێمی کوردستان پرۆژە خزمەت گوزاریەکان بەرە و کێبڕکێی شەریفانە دەبات. ئەوە منافەسەیەکی بێ وێنەیە بابزانین کێ باشترو چاکتری پێ دەکرێت. بەم شێوە هەرێمی کووردستان جارێکی دیکە لەڕوی ئاوەدانی ، شەقام ، پرد ،  باخچە و سەوزایی و پارک ، بەنداو،  ئاسایش ، سەقامگیری هەرێم ، کەرتی گەشت و گوزار و پاراستنی مافی مرۆڤ ، کەناڵی دبلۆماتی ،  بایەخدان بە  ڕەوتی زانست ، سەروەری یاسا ، پێشکەوتنی تەندروستی ، وێڕای هەموو ئەو لەمپەرو دژایەتیەی چواردەوەر و ناو خۆ کەچی هەرێم ڕۆژ بەڕۆژ بەربەستەکانی تێکشکاندوە و زیاتر بەرچاو بوە و چوتە پێش.....

 

Top