بەریتانیا و ئوسترالیا و کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دادەنێن

بەریتانیا و ئوسترالیا و کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دادەنێن

 

 

ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای "X"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە.

ئەلبانیزی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: كە ئوسترالیا دان بە ئامانجە ڕەوا و درێژخایەنەکانی گەلی فەلەستین دەنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا هەروەها پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەتی دووپاتکردەوە.

هەروەها مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ١٩٤٧ەوە هەموو ئەو حکومەتانەی لە وڵاتەکەدا پێکهێنراون پشتگیری لە چارەسەری دوو دەوڵەتیان كردووە، بەڵام هیواکان بۆ گەیشتن بە چارەسەر بە تێپەڕبوونی کات وردە وردە کاڵ بووەتەوە..

کارنی لە بەیاننامەکەدا گوتی: حکومەتی ئێستای ئیسرائیل بە بەردەوامی هەوڵ دەدات ڕێگری لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی بکات.

لەم چوارچێوەیەدا، کەنەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت و پێشنیاری هاوبەشی دەکات بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی ئاشتیانە بۆ هەردوو فەلەستین و ئیسرائیل

لە لایەکی دیکەشەوە بەریتانیا بە فەرمی دەوڵەتی فەلەستینی ناساند.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top