ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەگاتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەگاتە ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس

 

 

ئاماری کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨٥ بریندار و تەرمی ٩٨ فەلەستینی دیکە بۆ نەخۆشخانەکان گواستراونەتەوە.

بۆیە ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٦٥ هەزار و ٦٢ کەس زیادی کردووە و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ١٦٥ هەزار و ٦٩٧ کەس زیادی کردووە.

ئاگربەست لە کەرتی غەززە لە ١٩ی ژانویەی ئەمساڵ دامەزرا و لە ١٨ی ئازار لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێل کرا، لە ١٨ی ئازارەوە تا ئێستا ١٢ هەزار و ٥١١ کەس لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون و ٥٣ هەزار و ٦٥٦ کەسیش بریندار بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top