ئەمریکا سزای دەیان کەس و قەوارەی پەیوەست بە دابینکردنی دارایی سەربازیی ئێرانی سەپاند

ئەمریکا سزای دەیان کەس و قەوارەی پەیوەست بە دابینکردنی دارایی سەربازیی ئێرانی سەپاند

 

ئەمریکا زیاتر لە 10 کەس و قەوارەی بنکەیان لە هۆنگ کۆنگ و ئیمارات بە تۆمەتی دابینکردنی دارایی بۆ سوپای قودس و سوپای ئێران سزا داوە.

حکومەتی ئەمریکا زیاتر لە ١٠ کەس و لایەنی بنکەکانیان لە هۆنگ کۆنگ و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بۆ لیستی سزاکانی زیاد کردووە بەهۆی ئەوەی گوایە پارەیان بۆ سوپای ئێران دابین کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکیی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا (OFAC) ڕایگەیاند: کە ئەو کەس و لایەنانە بە هۆی هەماهەنگی گواستنەوەی ئەو پارانە، لەوانە داهاتی فرۆشتنی نەوتی ئێران و هاوکاریی سوپای قودس و سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و وەزارەتی بەرگری و لۆجستیکی هێزە چەکدارەکانی ئێران (MODAFL)، کەوتوونەتە ژێر گەمارۆوە.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە  تۆڕەکانی "بانکی سێبەر"ی ئێران لە ڕێگەی ناوەندە داراییە نایاساییەکانەوە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی خراپ بەکاردەهێنن و کۆمپانیاکانی ڕووکاری بیانی و دراوی دیجیتاڵی بەکاردەهێنن بۆ سپیکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە سزاکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top