لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن ٣٥ کەس کوژران

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن ٣٥ کەس کوژران

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل شاری سەنعای پایتەختی یەمەن و پارێزگای ئەلجوفی باکووری یەمەنی کردە ئامانج. وەزارەتی تەندروستی حکومەتی حوسییەکان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هێرشەکانەوە 35 کەس کوژراون و 131 کەسی دیکەش برینداربوون.

سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە پێگەکانی لە سەنعای پایتەختی یەمەنی کردۆتە ئامانج.

هەروەها کەناڵێکی تەلەفزیۆنی سەر بە حوسییەکان   پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شاری سەنعا ئەنجامداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top