زیانەكانی زیاد خواردنی چەوری

زیانەكانی زیاد خواردنی چەوری

چەورییەكان سێ جۆرن: چەورییە تێرەكان Saturated fats  و چەورییە نێوەندەكان Trans كە بە چەورییە ناتەندروستەكان ناسراون، لەگەڵ چەورییە ناتێرەكان Unsaturated fats یان چەورییە تەندروستەكان. زیاد خواردنی هەر جۆرێكی چەوری، واتە وەرگرتنی وزەی زیاتر لەوكاتەی كە هەر گرامێك چەوری نۆ كالۆری وزە بە لەش دەدات، دەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، چونكە وزەی وەرگیراو لە چەوری بە ئاسانی دەگۆڕێت بۆ چەوریی لەش. زیاد خواردنی چەوری بەتایبەتی چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان زیانی تەندروستیی زۆریان هەیە وەكو: قەڵەوی، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و چەند جۆرێكی شێرپەنجە لەگەڵ چەند گرفتی دیكەی تەندروستی. پێویستە چەوری لە هەموو ژەمەكاندا تەنیا 20-35%ی كالۆریی ڕۆژانە پێك بهێنێت، پێویستە كە ڕێژەی چەورییە تێرەكان لە 10% كەمتر بێت.

 

 

 

Top