زانیاری له‌سه‌ر فرۆشتن و ته‌واوكردنی شاری فلۆریا دەدرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فلۆریا ستی و كۆمپانیای (ساوس كوردستان)، ئاماژه به گرنگیی پرۆژه‌ی فلۆریا ستی ده‌كات و زانیاری له‌سه‌ر كاتی فرۆشتن و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌و شاره دەخاتە ڕوو كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به‌هۆی گرفتێكه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه راگیرابوو.
نه‌جات باپیر، بەڕێوەبەری گشتیی فلۆریا ستی بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “فلۆریا شارێكه له‌ناو شارێكدا، جگه له‌وه‌ی 13 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی هەیە، هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی فه‌راهه‌م كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێیدا نیشته‌جێ ده‌بن بۆ ئەوەی تیایدا بحه‌سێنه‌وه و ژیانێكی خۆشیان هه‌بێت، بۆیه فلۆریا هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ خانه‌واده‌یه‌ك كه تێدا بحه‌سێته‌وه دابین ده‌كات.
فلۆریا هه‌موو خزمه‌تگوزاری له داینگه و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و پارك و كافتریا و ..تد، دابین ده‌كات.
گوتیشی: “یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فلۆریا ستی ئه‌وه‌یه كه شوێنی نیشتەجێبوون له تاكه‌كه‌سێكه‌وه بۆ خێزانی گه‌وره هه‌مووی به‌رده‌سته و به‌رجه‌سته‌یه، ئێمه له 80 مه‌تردا شوقه‌ی بچووكمان هەیه، هەروەها شوقه‌ی یه‌ك ژووری تا 5 ژووریمان هه‌یه و دابه‌شی سه‌ر 10 زۆن كراون و هه‌ر زۆنێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، هه‌ر زۆنێك له هه‌ر تاوه‌رێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه له رووی رووبه‌ر و كوالێت و پێكهاته‌كانه‌وه، له‌و رووه‌ی كه کڕیار داواكاریی له‌سه‌ر هەیه.»
راشی گه‌یاند: «تایبه‌تمه‌ندی و ورده‌كاریی زۆری تێدایه، هه‌مانه چێشتخانه له‌گه‌ڵ ژووری میوان بهیهكهیەوه و هه‌شمانه جیاوازه، واته له‌و شێوه‌ی تۆ داوای ده‌كه‌ی و له فكری خۆت چیت ویستووه، كراوه و پرۆژه‌ی رووناكی و ئاویش تایبه‌تمه‌ندییان هه‌یه، بۆ هه‌ر زۆنێك کۆگایەكی ئاویی تایبه‌تمان هه‌یه كه هه‌ركاتێك له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی گرفتێكی هونه‌ری بووینه‌وه ده‌توانین لە ماوەی 24 كاتژمێردا ئاو بۆ ئه‌و یه‌كانه دابین بكەین.»
ده‌شڵێت: “زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و زه‌وییه‌ی دابین كراوه بۆ تاوه‌ره‌كان %46.7یان سه‌وزاییه، زیاتر له 217 هه‌زار مه‌تر سه‌وزاییه، جیاله‌وه‌ش، پاركێكی تێدایه، فلۆریا پارك 63 هه‌زار مه‌تره به ئاوێكی ده‌ستكرده‌وه، كافێ و براند ده‌بێت بۆ ماوه‌ی دووساڵ ته‌واو بكرێن، جێگایه‌كی خۆشە بۆ پشوودان و حه‌سانه‌وه، ئەمە زیاتر بۆ ئه‌وانه‌یە کە له‌ناو فلۆریادا نیشته‌جێن.»
