گەورەترین پاکێجی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن

گەورەترین پاکێجی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە 11 ئەیلول ڕایگەیاند: کە گەورەترین پاکێجی گەمارۆکان بەسەرحوسییەکاندا سەپێنراوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

چالاکییەکە لەلایەن فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانییەوە ئەنجامدراوە، ٣٢ کەس و قەوارە و چوار کەشتی پەیوەست بە چالاکییە دارایی و لۆجستییەکانی حوسییەکان دەکاتە ئامانج.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە تۆڕە سزادراوەکان ڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕن لە "پارەدارکردن و قاچاخکردنی کاڵا و کڕینی چەک" بۆ حوسییەکان.

ئەم چەکانە بریتین لە “مووشەکی بالیستی، مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان” کە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە دەریای سووردا بەکاردەهێنرێن.

بە گوتەی، بەرپرسانی ئەمریکا، ئامانجی ئەو کارانە لاوازکردنی تواناکانی ئۆپەراسیۆنی حوسییەکان و بڕینی کەناڵە دارایی و لۆجستییەکانیانە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top