پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج جارێکی دیكە سەرکەوتنی بەدەستهێنا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەرویج لە کێبڕکێیەکی توند لە نێوان باڵی چەپ و ڕاستدا بەڕێوەچوو و پارتی کرێکاران و هاوپەیمانەکانی لە کۆتاییدا توانیان جارێکی دیکە زۆرینەی پێویست بەدەست بهێنن.
لەم هەڵبژاردنەدا، پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتی یۆناس گار ئستۆرێ توانی زۆرینەی ڕێژەیی لە پەرلەمان بپارێزێت شانبەشانی هاوپەیمانەکانی و لە ڕکابەرە ڕاستڕەوەکانی باشتر بێت.
ئەم سەرکەوتنە مانای بەردەوامبوونی حکومەتەکەی ئستۆرێیە کە توانیویەتی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بە دروشمەکانی وەک "بەهێزکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی خۆشگوزەرانی، و بەرەنگاربوونەوەی نایەکسانی ئابووری" پشتگیرییەكی بەرچاو لەنێو دەنگدەراندا بەدەست بهێنێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
