ڕیسكە تەندروستییەكانی هۆت دۆگ

ڕیسكە تەندروستییەكانی هۆت دۆگ

هۆت دۆگ Hot dogs جۆرێكە لە گۆشتی پرۆسێسكراو Processed meat كە جگە لە خوێ، چەوری، بیبەر یان سیر، لەگەڵ چەند ماددەیەكی تر تێكەڵ كراوە بە مەبەستی چێژ. بەگشتی زیاد خواردنی گۆشتی پرۆسێسكراو كە هۆت دۆگ جۆرێكە لەم گۆشتانە، پەیوندی بە ئەگەری تووشبوون بە گەلێك حاڵەت و نەخۆشییەوە هەیە. لە لایەكی دیكە هۆت دۆگ ڕێژەیەكی بەرزی سۆدیۆم (خوێ) لەخۆ دەگرێت، هەروەها چەورییە تێرەكان لەگەڵ ئاوێتەی نایتراتەكان و نایترەیتەكان كە هۆكارن بۆ گرفتی تەندروستی. زیانە تەندروستییەكانی دیكەی زیاد خواردنی هۆت دۆگ: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ لە خوێندا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی ڕێڕەوەكانی هەرس، هەروەها گرفتەكانی میتابۆلیزم، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن. بۆ خۆپاراستن لە زیانە تەندروستییەكانی هۆت دۆگ،پێویستە كە هەرگیز هۆت دۆگ و سەرچاوەكانی دیكەی گۆشتی پرۆسێسكراو بە بڕی زیاد نەخورێن.

 

Top