راگەیاندن دەبێ لە خزمەتی هاووڵاتی و کۆمەڵگا دا بێت

راگەیاندن دەبێ لە خزمەتی هاووڵاتی و کۆمەڵگا دا بێت

 

کاتێ باس لە میدیا دەکەی بەهەموو جۆرەکانی گرنگە ئاماژەی بەوە بکەین کەوا میدیای دروست و راستگۆ بنەمایەکی گرنگ و بنەڕەتییە لە گەشەپێدانی کۆمەڵگا،  و دەتوانین بڵێین هەوڵی داڕشتنی بیروڕای گشتی و هەواڵی کاریگەر لەسەر ڕەفتاری تاک و پێکهاتەکانی کۆمەڵ،  کە هۆکارەن بۆ بونیاد نانی کۆمەڵگایەکی دروست و تەندروست لەسەر بنەمای میدیایەکی سەردەمانە دوور لە دوو بەرەگی و پەراوێز خستنی هیچ لایەنێک، کە ئەمەش دەبێ میدیایەکی راستگۆیانە بێت.

هەروەها ئەرکی سەرەکی میدیا بەرامبەر کۆمەڵگا هەوڵدانە  لەبونیادنانی هۆشیاریەکی گشتی، و بایەخدان بە تاک بەهەستکردن بە بەرپرسیارەتی بەرامبەر وڵات و کۆمەڵگا، و راهێنانی لەسەر قەبووڵکردنی یەکدی، لەگەلیشیدا ڕۆڵی چارەنووسساز دەگێڕێت لە داڕشتنی ئەم بۆچوونانە بە پێدانی زانیاری و هەواڵ و بۆچوونی زیاتر لەوەی تەنها هەواڵ بگوازێتەوە بەڵکو دەبێ بەشدار بێت لە شی کردنەوەی ڕووداوەکان و هەر ئەگەرێک دێتە پێش، چ لەناوخۆی وڵات یا هەرێمایەتی یا نێودەوڵەتی و کاریگەری رووداوەکان لەسەر بارودۆخی ناوخۆ،  جونگە ئەمڕۆ میدیا تەنیا سەکۆیەک نییە بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ، بەڵکو ئامرازێکی کاریگەرە بۆ داڕشتن و ئاراستەکردنی ڕای گشتی.

بۆ گەیشتن بە میدیایەکی هاوچەرخ و سەردەمیانە، پێویستە ناوەڕۆک و پەیامی لەسەر بنەمای زانستی و گوتارێکی میدیایی ئاقلانە و بابەتیانە بخەینەڕوو کە هاوسەنگی هۆشیاری و ڕەخنەی بنیاتنەر بخاتە ڕوو. و بەرزکردنەوەی متمانە و شەفافیەت هەنگاوێکی گرنگی دیکەیە.

ئەگەر راستگۆ بین لەگەڵ یەکدی بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی رۆژنامەنووس و میدیاکاری بەئەمەک و شارەزا و خاوەن ئەزموونی بەرزمان هەیە، بەڵام بەداخەوە لە لایەکی دیکە دەبینین لە هەندێ دەزگای راگەیاندن کێبرگێ دوور لە پیشەیی بەدی دەکرێت،  کە ئەمەش دەبێتە  هۆکاری گۆرانی شیرازەی کۆمەڵگا.

زۆر جار بەدی دەکرێت کەوا کە رووداوێکی نەخوازیار روودەدات، بەر لەوەی لێکۆڵینەوەی پۆلیس و دادگا کۆتای پێ بێت، چەند کەناڵێک  تۆمەتبار دێنن و پسیاری لێ دەکەن، ئەگەر ئەو پێشکەش کارە یاسا ناسیش بۆ نییە پرسیار بکات جونگە ئەو لەو پۆستەدا نییە، و ئەمە دەبێتە هۆکاری گۆرینی رێرەوی لێکۆڵینەوە و نهێنەکانی، و ئەو پرسیار و وەڵامانەی هەر کەناڵێک یا رۆژنامەیەک بەهای یاسایی نییە، بەڵکو تەنیا لێکۆڵینەوەی دادوەر فەرمییە.

لە هیچ وڵاتێکی دونیا پیش ئەوەی لێکۆڵینەوە بە کۆتای بێت میدیا ناچێتە قوڵایی بابەتەکە بەڵکو وەک هەواڵێک بە پشت بەستن بە روونکردنەوەی پۆلیس ئاماژەی پێدەکات.

لە لایەکی دیکە ناکرێت کە کە سایەتیەک دەچێتە بۆنەیەک، رێگای لێبکرن و پرسیاری لێبکەن، چونگە ئەو کەسایەتیەتی لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی ئامادە بووە، ناکرێت لەو کاتە پرسیار لێبکریت، ئەگەر لە کۆڕێکی سیاسی بێت دەشێ پرسیاری لێبکرێت، و ئەمەش دەبێتە هۆکاری گرژی و لێکتێنەگەیشتن و ئەگەر هەیە پاسەوانەکانی ئەو بەرپرسە رەفتارێک یا کاردانەوەیەکی گونجاویان نەبێت کەئەمەش ئەرکیان، بۆیە گرنگە لەو ساتە وەختانە ئەگەر بۆ روماڵی هەر بۆنەیەک دەزگاکانی راگەیاندن ئامادە بن لەو هەڵسوکەوتە دوور بکەونەوە، دەتوان لە رێگای نووسینگەکەیان پرسیاریان لێبکەن.

گرنگە شارەزایانی بواری راگەیاندن لە کوردستان هەروەک گوتم لە کوردستان کۆمەڵێک شارەزای لێهاتووی باری راگەیاندمان و میدیامان هەیە، پێویستە ئامۆژگاری و رێمانی ئەو جۆرە رۆژنامەنووسانە بکەن، هەروەها پێویستە سەندیکای رۆژنامەنووسان خولی چەند رۆژیان بۆ بکاتەوە (کاتی خۆی هەبوو)، هەروەها دەزگاکانی یا کەناڵەکانی راگەیاندن ئەو بابەتانە بەهەند وەربگرن.

 

 

Top