لە ئێوارەیەکی ئەدەبی پەرتووکی مشتێک لە هەناسەی سارد و گەرم خوێندەنەوەی بۆکرا

لە ئێوارەیەکی ئەدەبی پەرتووکی مشتێک لە هەناسەی سارد و گەرم خوێندەنەوەی بۆکرا


لە درێژەی کار و چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکانی سەنتەری کولتووری رۆشبنیری زانکۆی جیهان ڕێورەسمێک بۆ ناساندنی پەرتووکێکی نوێ بە ناونیشانی "مشتێک لە هەناسەی سارد و گەرم" ناسێندرا ئەم مەڕاسیمە بە ئامادەبوونی "د. نەوزاد یەحیا باجگر" سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆی جیهان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەند و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی کورد و عەرەب بەڕێوەچوو.
پەرتووکە کە لە نووسینی "ئەژی ڕزگار گۆران"ـە، کە نەوەی شاعیری گەل مامۆستا (گۆران)ـە و چەند کورتیلە شیعرێک جوانیی لەخۆوە گرتووە و ئەوین و دڵداری و نیشتمان بووەتە خامێک بۆ دەربڕینی وشەکانی ئەو شاعیرە و ئازارەکانی بە شیعر درکاندووە، هەروەها بەشێک لە پارچە هۆنراوەکانی نێو ئەو پەرتووکە گێڕانەوەی داستانێکی مێژوویی و گەوهەرێکی ناوازەن لە شیعری نوێ و هاوچەرخدا.
هەر لە چوارچێوەی ڕێورەسمەکەدا شاعیر بە بەشداری هەریەک لە شاعیران "د. مستەفا زەنگەنە" و "عەبدولخالق یەعقوبی" و "د. وریا" چەند پارچە شیعرێکی نێو چاپکراوە شیعرییەکەی خوێندەوە، پاشان گفتوگۆی چڕ و بەرواردێک لە نێوان شیعری نوێ و کلاسیک کرا و دوای کۆتایی هاتنی چالاکییەکەش "د. نەوزاد یەحیا باجگر" خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆکەی بەخشیە ئەو شاعیرە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو شاعیرە و تەواوی کارە هونەری و ڕۆشنبیرییەکانی لە هەولێر و گشت ناوچەکانی کوردستان دووپاتکردەوە، دواتر چەند پەرتووکێک بە واژووی نووسەر پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
لەم بارەیەوە ئەندازیار بورهان سابیر سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆکانی جیهان گوتی:ئامانجی ئێمە زیاتر خزمەت کردنی ئەدەب و ڕۆشنبیریی لەچوارچێوەی چالاکییەهونەرییەکانمان ئەم پەرتووکەشمان ناساند هەوڵدەدەین زۆر خزمەت بەچینی ئەدەب و هونەر و ڕۆشنبیری بکەین لە زانکۆی جیهان و بەرنامەی زیاتریشمان دەبێت لە داهاتوو.

 

 

 


ئاسۆ کاوە

لە ئێوارەیەکی ئەدەبی پەرتووکی مشتێک لە هەناسەی سارد و گەرم خوێندەنەوەی بۆکرا
Top