لە نیپاڵ پۆلیس تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات و بەهۆیەوە ١٤ کەس کوژراون
لە ئەنجامی تەقەی پۆلیسی نیپاڵ لە خۆپیشاندەران 14 کەس گیانیان لەدەستدا.
دوای ئەوەی پۆلیس لە گردبوونەوەیەکی دژە حکومەت لە شاری کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ تەقەی لە خۆپیشاندەران کرد 14 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 70 کەسیش برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی کاتماندۆ، پۆلیس تۆپی ئاو و گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەمەنی زیندووی لە دژی خۆپیشاندەران بەکارهێناوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆی زیاتر لە 70 بریندار کە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە، 14 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
هەروەها دوای سەرپێچی قەدەغەی هاتوچۆ، سوپا ڕەوانەی شاری کاتماندۆ کراوە.
دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، واتسئەپ، یوتیوب، ئێکس، و لینکیدئین لە نیپاڵ بلۆک کرا، چونکە داواکاری ناو تۆمارکردن لە ماوەی دیاریکراودا پێشکەش بە وەزارەتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری نیپاڵ نەکرا.
گوڵان: سەردار خەلیل
