سەرۆک بارزانی و ژان نوێل بارۆ، لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس، بارۆ جەختی لە پشتگیریی بەردەوامیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆک بارزانی و ژان نوێل بارۆ، لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس، بارۆ جەختی لە پشتگیریی بەردەوامیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا باسی لە پەیوەندیی مێژووی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردووە، هاوکات بەهۆی پشتگیری فەرەنسا لە پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان ستایشی ئەو وڵاتەی کردووە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە کۆبوونەوەکەدا، جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا کردووەتەوە، هەروەها دووپاتی کردووەتەوە لە پشتگیری پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: "فەرەنسا بە درێژایی مێژوو، هەموو کات هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆستایەتیی بەرانبەر بە گەلی کوردستان بووە و لە سەردەمی ژەنەراڵ دیگۆل تا ئەمڕۆ هەموو کات فەرەنسا پشتیوانی دۆزی گەلی کوردستان بووە و یەکەم وڵات بووە ڕێگەی داوە ئەنستیتۆی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە."

Top