تابلۆی پێشمەرگە سمبولێك بۆبەرخودانی گەلی كوردستان ...

تابلۆی پێشمەرگە سمبولێك بۆبەرخودانی گەلی كوردستان ...



بۆیەکەم جار بەدانانی تابلۆی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی سەرۆک مسعودبارزانی لەپارکی ئۆندرێ سیترۆێنی پاریس ناوی پیرۆزی پێشمەرگە چووە سەر نەخشەی جیھان ،ئەمە دەسکەوتێکی تری نەتەوەیی خەلکی کوردستانە زۆرماناو مەدلوولاتی گرنگ لەخۆدەگرێت ،دەریخست سەرۆک مسعودبارزانی به‌شێكی گرنگی مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستانە ، ھەمیشە وەک بەشێکی جیانەکراو لەمێژووی شۆرش وخەباتی گەلی کوردستان ئەژمار دەکرێت ،چونکە لەھەموو قۆناغەکانی ژیانی سیاسی وپێشمەرگایەتیدا رۆڵێکی سەرەکی ویەکلاییکەرەوەی ھەبووە ،خاوەنی ئیرادەیەکی بەھێز بووە بۆ فیداکاری وخەبات وتێکۆشان ،لەماوەی زیاترلە 60سالەی پێشمەرگایەتیدا بۆ ساتێکیش کۆلی نەداوە ،دواجاریش لە شەڕی تیرۆرستانی داعش ،سەركردایەتیی شەڕێكی جیهانیی دژی تیرۆری كردووە و جیهان قەرزاری سەرۆك بارزانی و پێشمەرگە و گەلی كوردستانن، چونکە ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند بوونە پارێزەری خاک ومرۆڤایەتی ، ئەوەی لەسەر ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی،بەرگریکرد ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوو. بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی کە ئەستەمە هیچ كەس و لایەنێك بتوانێت ئەو راستیە مێژوویە بشارێتەوە،كەلەم پێناوەدا(1921)شەھیدو(10757)بریندارو(63)دیل وبێ سەروشوێنی دا، ئەم مێژووەپرلەشانازیە وایکرد سەرۆک مسعود بارزانی وپێشمەرگە ببێتە سیمبولێك بۆبەرخودانی گەلی كوردستان ...

تابلۆی پێشمەرگە سمبولێك بۆبەرخودانی گەلی كوردستان ...
Top