وردەکاری پلانی نوێی ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەی تەواوەتی غەززە
کۆشکی سپی بیر لە پلانێک دەکاتەوە بەناوی "ئاوەدانکردنەوە و گۆڕینی غەززە" کە بەپێی ئەو پلانە خەڵکی غەززە ئەگەر ناوچەکە بەجێبهێڵن یان لە ناوچە ئارامەکاندا نیشتەجێ بن، مەبلەغێكی دارایی وەردەگرن.
بەپێی پلانەکە، هەر خێزانێکی غەززی کە بەشێوەیەکی کاتی دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکی دیکە یان لە ناوچە سەلامەتە دیاریکراوەکاندا نیشتەجێ دەبن، بڕی پێنج هەزار دۆلاری کاش و چوار ساڵ نیشتەجێبوونی بێبەرامبەر و ساڵێک خۆراک وەردەگرن.
لە بەڵگەنامەی پلانەکەدا پێشبینی ئەوە کراوە کە غەززە لانیکەم بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە ژێر ئیختیاری ئەمریکادا بێت.
بەشی سەرەکی پڕۆژەکە بریتی دەبێت لە وەبەرهێنانی بەرفراوانی گشتی و تایبەت لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی غەززە و دروستکردنی شەش بۆ هەشت شاری سەردەمیانە.
لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە دژایەتی ئەو پلانەیان کردووە، بەڵام ئیسرائیل هیچ دژایەتییەکی بۆ ئەو پلانە نیشان نەداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
