ترامپ ناوی "وەزارەتی بەرگری" ئەمەریکا دەگۆڕێت بۆ "وەزارەتی جەنگ".
سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە ناوی "وەزارەتی بەرگری" وڵاتەکەی بگۆڕێت بۆ "وەزارەتی جەنگ".
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ بە نیازە پێشنیارێک پێشکەش بکات بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ "وەزارەتی جەنگ".
سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاند: کە کاتی گەڕانەوە بۆ ناوی "بەشی جەنگ" هاتووە.
لە 3ی ئەیلولدا بە ئاماژەدان بە شەڕەکانی پێش پێکهێنانی "وەزارەتی بەرگری" ڕایگەیاند، ئەمریکا لەو ماوەیەدا لە هەموو شەڕەکاندا سەرکەوتوو بووە و ئێستا کاتی گەڕانەوە بۆ ناوی "وەزارەتی جەنگ" هاتووە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگری دەکرێت لە ڕێگەی کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئەنجام بدرێت، بەڵام کۆشکی سپی بیر لە بژاردەی تریش دەکاتەوە بۆ پێشخستنی ئەم پلانە.
بەرپرسێکی پێشووی ئەمەریکا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، پنتاگۆن لە هەفتەکانی سەرەتای ئیدارەی دووەمی ترەمپەوە پرۆسەی پەرەپێدانی پێشنیاری یاسایی بۆ گۆڕینی ناوی وەزارەتەکەی دەستپێکردووە.
لە نێو پێشنیازەکاندا داوایەک لە کۆنگرێس کرا کە دەسەڵاتی گەڕاندنەوەی ناوی پێشووی بە وەزارەتەکە لە کاتی باری نائاسایی نیشتمانیدا لە هەمان کاتدا گەڕاندنەوەی نازناوی "وەزیری جەنگ" بۆ باڵاترین بەرپرسەکەی.
لە درێژەی قسەکانیدا لە ٣ی ئەیلولدا، ترەمپ ڕایگەیاند: کە نازناوی "وەزارەتی جەنگ" هێز و پتەویی زیاتری هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گۆڕانکارییە "نزیکەی هەفتەی داهاتوو" جێبەجێ دەکرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
