سەرئێشەی گەرما

سەرئێشەی گەرما

ئەگەرچی وروژێنەرەكانی سەرئێشە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازن، بەڵام گەرما وروژێنەرێكە كە زۆربەی كەسەكان دووچاری دەبن لەكاتی بەركەوتنی زیاد بە گەرمای هاوین یان هیلاكیی گەرما Heat exhaustion. خودی گەرما نابێتە هۆی سەرئێشە بەڵكو كاریگەرییەكانی گەرما لەسەر لەشدا وەكو: كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش لە ئەنجامی چاڵاكیی بەدەنی یان كەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیی تر بەمەش دەووترێت سەرئێشەی كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration headache، بەركەوتن بە تیشكی خۆر لە گەلێك كەسدا وروژێنەرە بۆ سەرئێشە لەبەر هەستیاربوونی زیاد بەرانبەر بە تیشك كە دەبێتە هۆی كاردانەوەی دەماری نێوان چاو و مێشك بە شێوەی هەستكردن بە ناڕحەتی و سەرئێشە لەوكاتەی كە بەشێكی دەماریی چاو هەستی رووناكی بۆ مێشك دەگوازێتەوە كە جیاوازە لەگەڵ ئەو بەشە دەمارییەی چاو كە بەرپرسیارە لە بینیندا بۆیە هەتا كەسانی كوێریش دوچاری ئەم جۆرە سەرئێشەیە دەبن، گۆڕان لە پەستانی هەوا یان پەستانی ئەتمۆسفیر بەتایبەتی لەكاتی نزمبوونەوەیدا هەتا ئەگەر بە رێژەیەكی كەمیش بێت، هەروەها مەشقی وەرزشی لەكاتی گەرمادا وروژێنەرێكی تری سەرئێشەیە.

 

Top