ڕووسیا: دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیمان لەناوبرد
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەناوبردنی دەیان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیای ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی شەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە سەرکەوتوو بوون لە لەناوبردنی ٨٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئۆکرانیا لە کاتژمێر ٩ی ئێوارەوە چەندین هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژی ڕووسیا ئەنجامداوە. شەوی ڕابردوو تا کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا لە ئاسمانی دەریای ڕەش، نیمچە دوورگەی کریمە، ڕۆستۆڤ و ناوچەکانی دیکەی ڕووسیادا ڕێگرییان لێکرا.
لە لایەکی دیکەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا، گەشتە ئاسمانییەکانی ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ڕووسیا ڕاگیراون.
گوڵان: سەردار خەلیل
