زیادبوونی دابەزینی ئاستی ئاوی دەریای خەزەر هەڕەشەیه لەسەر بەندەرەکان
دەسەڵاتدارانی ئازەربایجان ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ئاب ڕایانگەیاند، دابەزینی بەرچاوی ئاستی ئاوی دەریای خەزەر کاریگەری لەسەر کاری بەندەرەکان و گواستنەوەی نەوت دەبێت و مەترسییەکی کارەساتبار لەسەر ماسی و گیانلەبەرانی دەریایی دروست دەکات.
دەریای خەزەر کە گەورەترین دەریاچەی جیهانە، لە کەناراوەکانیدا یەدەگی نەوتی بەرچاوی هەیە و لەگەڵ پێنج وڵات هاوسنوورە، کە هەموویان بەرهەمهێنەری سەرەکی نەوت یان گاز یان هەردووکیانن: ئازەربایجان، ئێران، کازاخستان، ڕووسیا و تورکمانستان.
ڕووسیا تا ڕادەیەکی زۆر کێشەکە دەخاتە ئەستۆی گۆڕانی کەشوهەوا، بەڵام ئازەربایجان هۆکاری دابەزینی ئاستی ئاوی دەریای خەزەر دەخاتە ئەستۆی ڕووباری ڤۆڵگا بەهۆی دروستکردنی بەنداوی جۆراوجۆری ڕووسیا کە لەسەدا ٨٠ی ئەو ئاوەی دەچێتە دەریای خەزەرەوە دابین دەکات.
هەروەها کەشتییەکان ڕووبەڕووی گرفتی زیاتر دەبنەوە لەکاتی چوونە ژوورەوە و مانۆڕ لە بەندەری باکۆی پایتەخت کە توانای بارکردن کەم دەکاتەوە و تێچووی گواستنەوە زیاد دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
