باشترین ماسكەكانی قاوە بۆ پێستی چەور
ئایا بەدەست زەیتی زیادە و بریقەی زۆری پێستتەوە دەناڵێنیت؟ لەوانەیە قاوە چارەسەرە سیحراوییەكە بێت كە پێویستتە.
ماسكی قاوە و ماست بۆ پاككردنەوەی پێست
پێكهاتەكان: كەوچكێكی گەورە قاوەی هاڕاو، كەوچكێكی گەورە ماست.
شێوازی ئامادەكردن: قاوە و ماستەكە تێكەڵ بكە تا تێكەڵەیەكی یەكگرتوو بەدەست دەهێنیت، تێكەڵەكە بە شێوەی بازنەیی بدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی ١٥ خولەك وازی لێ بهێنە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و بە نەرمی پێستت وشك بكەرەوە.
سوودەكانی: ئەم ماسكە پێست بە قووڵی پاك دەكاتەوە و شێداری دەكات بەبێ ئەوەی چەورییەكەی زیاد بكات.
ماسكی قاوە و ئاوی گوڵ بۆ هێوركردنەوەی پێست
پێكهاتەكان: كەوچكێكی گەورە قاوە، كەوچكێكی گەورە ئاوی گوڵ.
شێوازی ئامادەكردن: قاوەكە لەگەڵ ئاوی گوڵدا تێكەڵ بكە، تا تێكەڵەیەكی نەرمت دەست دەكەوێت، بیدە لە پێستت و بۆ ماوەی ١٥ خولەك وازی لێ بهێنە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ و بە نەرمی پێستت وشك بكەرەوە.
