ئوسترالیا باڵیۆزی ئێران دەردەکات و سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشان دەکات

ئوسترالیا باڵیۆزی ئێران دەردەکات و سوپای پاسداران وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی دەستنیشان دەکات

 

ڕۆژی سێشەممە 26 ئاب، حکومەتی ئوسترالیا، جگە لەوەی فەیلەقی سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کرد، باڵوێزی ئێرانیشی لە کانبێرا دەرکرد.

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە بەرپرسانی ئوسترالیا تارانیان بە تێوەگلان لە دوو هێرشی دژە جوولەکە لە سیدنی و مێلبۆرن تۆمەتبار کرد.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ئەحمەد سادقی باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە وڵاتەکەی بە “نەخوازراو” ناوبرد و حەوت ڕۆژ مۆڵەتی بە ناوبراو و سێ بەرپرسی دیکەی کۆماری ئیسلامیدا کە لە باڵوێزخانەی ئێران کاردەکەن، ئوسترالیا بەجێبهێڵن.

سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەمانە دەستدرێژییەکی نائاسایی و مەترسیدار بوون کە لەلایەن وڵاتێکی بیانییەوە لەسەر خاکی ئوسترالیا رێکخرابوون.

ئەوان هەوڵێک بوون بۆ تێکدانی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و دروستکردنی دووبەرەکی لە کۆمەڵگاکەماندا." لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و غەززە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ماڵ و قوتابخانە و کەنیسە و ئۆتۆمبێلەکانی ئوسترالیا بە هێرشی دژە جولەکە و تێکدان کراونەتە ئامانج.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top