هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی لۆچبوونی پێستی دەموچاو

هەنگاوەكانی  كەمكردنەوەی لۆچبوونی پێستی دەموچاو

ئەگەرچی لۆچبوونی پێستی دەموچاو Wrinkles بەشێكی سروشتیی تەمەنە، بەڵام دەتوانرێت بە پەیڕەوكردنی چەند هەنگاوێك لۆچبوون دوابخرێت یان كەم بكرێتەوە وەكو: نووستنی دروست لەسەر پشت شەوانە بۆ ماوەی 8 كاتژمێر، چونكە كەم خەوی هۆكارێكی هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی كە بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی پەیدابوونی هێڵی لۆچبوون، خواردنەوەی كاكاو زیاتر لە قاوە، پەیڕەوكردنی هەنگاوە باشەكانی گرنگیدان بە پێست وەكو: بەكارهێنانی سابوونی سووك و دووركەوتنەوە لە زیاد شووشتنی دەموچاو كە هۆكارە راماڵینی چەوریی سروشتی پێست، زیاد خواردنی ماسی بەتایبەتی جۆری سالمۆن هەفتانە 3 جار بۆ دابینكردنی بڕێكی باشی پرۆتین و ماددەی تر بۆ پێست، زیاد خواردنەوەی ئاو، زیاد خواردنی بەرهەمەكانی سۆیا و سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، ئەنجامدانی مەشقی وەزرشی لە هەوای پاكدا، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان وپاراستنی پێست لە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی بە دووركەوتنەوە لە بەركەوتن بە تیشكی خۆر و بەكارهێنانی ئاوێتەیەكی دژەهەتاو Sunscreen كە فاكتەری پاراستن لە هەتاو SPF تیایدا لە 50 كەمتر نەبێت.

 

Top