پرسه نامه‌ی گوڵان بۆ كۆچی دوایی خاڵه سه‌ید كاكه
خاڵه سه‌ید كاكه : مه‌لامسته‌فا فێری كردووین چه‌پڵه بۆ كه‌س لێنه‌ده‌ین و ده‌ستی كه‌سیش ماچ نه‌كه‌ین
له بۆنه‌ی ماته‌می كۆچی دوایی " خاڵه سه‌ید كاكه" سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كوردستان و بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ و ڕاستگۆیی ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینه به‌بیر هه‌موو لایه‌ك بهێنمه‌وه جارێكی دیكه ئه‌و مانشێته دووباره بڵاوده‌كه‌مه‌وه كه له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان له ئاداری 2019 له‌گه‌ڵی ئه‌نجامم دابوو و وه‌ك ده‌ڵێن " وێنه‌یه‌كیش له‌بری هه‌زار وشه‌یه"
له بۆنه خه‌مناكه‌دا به‌ناوی خۆم و ته‌واوی ستاڤی " گۆڤاری گوڵان و گوڵان میدیا" سه‌ره‌خۆشی خۆمان له بنه‌ماڵه و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان و كه‌سوكار و دۆست و هه‌ڤاڵانی خوالێخۆشبوو سه‌ید كاكه ده‌كه‌ین و له په‌روه‌ردگار ده‌پارێنه‌وه به به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا إليه را‌جعون
