نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زه‌مان باڵيۆزى ده‌وڵه‌تى كوێت له‌ عێراق، كرد.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زه‌مان باڵيۆزى ده‌وڵه‌تى كوێت له‌ عێراق، كرد.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 2025/8/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ به‌ڕێز حه‌سه‌ن محه‌مه‌د زه‌مان باڵيۆزى ده‌وڵه‌تى كوێت له‌ عێراق، كرد.

له‌ ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارييه‌كانى كوێت بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه‌كانى نێوان كوێت و عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌ردوولا و به‌ ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز باڵيۆزى كوێت دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێكى چاره‌سه‌ری به‌ لێكگه‌يشتن ده‌دات و خوازياره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقدا بدات، هه‌روه‌ها تيشكى خسته‌ سه‌ر بايه‌خپێدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌ مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا.

ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى كوێتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

Top