ئیسرائیل پلانی جیاکردنەوەی باکوور و باشووری کەناری ڕۆژئاوا پەسەند دەکات
ئیسرائیل بە ڕەزامەندی لەسەر دروستکردنی سێ هەزار و ٤٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون، بە شێوەیەکی کاریگەر پلانێکی بۆ جیاکردنەوەی باکوور و باشووری کەناری ڕۆژئاوا داناوە.
وەزیری دارایی و کەسایەتییەکی دیاری باڵی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، کە ئامانج لەم پلانە کۆتاییهێنانە بە بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین.
یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانیان ناوبرد و هۆشدارییان داوە لە لێکەوتەکانی بۆ ئاسۆی ئاشتی.
ڕێکخراوی ئیسرائیلی "ئاشتی ئێستا" دژی ئەم پلانە وەستاوەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە جێبەجێکردنی دەتوانێت پرۆسەی هەر چارەسەرێکی سیاسی تێکبدات و بە شێوەیەکی کاریگەر بە مانای چەسپاندنی داگیرکاری و دابڕانی جوگرافیای فەلەستین دێت.
گوڵان: سەردار خەلیل
